ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی خواردن و خواردنەوەی بەهەشتیان
Appearance
شاخ و درەختی دوڕڕ و یاقووتە | پەلکی پیرۆزە، عەینی زمڕووتە |
نە ووشکی پاییز نە ساردی زستان | نە خزمەتکردن ڕەنجی باغەوان |
میوەیان بۆنخۆش، عەجەب لەزیزن | خۆشتام و خۆشبۆ، تازە و تەمیزن |
ئەنواعی میوە و جەمعی مەتعوومات | حەڵوا و گۆشت وڕۆن، هەم نۆقڵ و نەبات |
هەتا لێی بخۆن، کەم نابێ لێیان | فەورەن یێکی تر دێتەوە جێیان |
چوار جۆگەی تێدا، یێکیان هەنگوینە | یێک شیری سافە، عەجەب شیرینە |
یێکیان شەڕابە، یێک ئاوی خۆشە | ئەتڕافیان سونبول، لالە و وەنەوشە |
بە دەرختانەوە تەیر ئەخوێنێ | گۆشتی هەر تەیرێ، تۆ مەیلت بێنێ |
بە برژاوی دێ، هەتا تێر ئەخۆی | پاشی هەڵئەفڕێ، ئەچتەوە جێی خۆی |
لە هەر تەعامێ، هەتا تێر ئەخوا | جامێ شەڕابی، لەسەر نۆش ئەکا |
بە عاڕەق خۆشبۆ وەک میسک و عەنبەر | لە جەمعی بەدەن بۆ خۆی دێتەدەر |
گشت موسڵمانێ بە قەدەر دونیا | لە موڵک و دەوڵەت پێی کەڕەم ئەکا |