Jump to content

ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی حۆریانی بەهەشت

From Wikisource
311217ئاقیدەی شێخ سەمیع — باسی حۆریانی بەهەشت1880سەمیع
هەرێیک حەفتاودوو حۆری بۆ لەززەت پێنج سەد غوڵامیش هەر لەبۆ خزمەت
مەجمووعیان جوانن، پاک چاردەساڵن بێ ڕیش و سمێڵ، شیرینجەماڵن
داییم هەر بیکرن، ئەو جەمعی حۆریان «لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ وَ لا جَانٌّ»
گەر ئاوی دەمیان بێتە بەحری تاڵ پاک شیرین دەبێ وەک ئاوی زوڵاڵ
ئەگەر پەنجێکیان بێتە ڕووی دنیا مانگ و ڕۆژ شۆقی نییە لەکنیا
چاوڕەش و بۆنخۆش، گەردەنفرازن خۆشخولق و خۆشخوو، شیرینئاوازن
هەریێک حەفتا جوور لیباس لەبەردا ئەنواعی خشڵ و زیوەر لەسەردا
زۆر نازەنینن، عەجەب جوانچاکن لە حەیز و نیفاس هەموویان پاکن
ساحێب عەیش و ناز، نازکئەندامن قامەت عەڕعەڕن، شیرینکەلامن
ئەندامیان سافە وەک شووشەی بلوور مەغزی لوولاکیان دەبینی لە دوور
داییم لە گەڵیان، ئیستیمتاع ئەکەن لە سەعاتێکا سەد جیماع ئەکەن
هیچ بوغز و کینە و تەشویش نازانن مەجمووعیان عاشق مێردی خۆیانن
پیری و نەخۆشی و مردن نامێنی ئەو ماڵ و موڵکە کەس لێی ناسێنی
هەر ڕۆژی جومعە زیافەتی خوایە خەڵعەتی ڕەزا و فەیزی لەقایە
مەدحی بەهەشتێ قەت تەواو نابێ مەسڵەحەت وایە ئەمجار کۆتا بێ
«يا مالِكَ المُلك، سَتَّار و صَبور» پادشاهی جەببار، غەففار و غەفوور
هەرکەس بیخوێنێ، یا گوێی لێ بگرێ بە کردەوەی چاک، بە ئیمان بمرێ
«سەمیع» گوناهکار، «اِلتِجَا» ئەکا بۆ فاتیحایەک سەد ڕەجا ئەکا