دیوانی ئەحمەدی کۆر/ز
Appearance
1
[edit]عیشق کردمی بێ خان و مان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز | تاقەت نەما لاڵ بوو زبان، قامەت هیلالی عیشقم ئەز |
عیشق کردمی بێ پا وو سەر، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز | لاڵ بوو زبان، بیستم خەبەر، قامەت چو داڵی عیشقم ئەز |
عیشق حاڵان تەغییر دەکا، شێت و نەزانان ژیر دەکا | تفڵی دوو ساڵە پیر دەکا، عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز |
عیشق حاڵان تەحویل دەکا، جوانان بە پیر تەبدیل دەکا | گەردنکەشان بە دیل دەکا، دەرحاڵ قەتتاڵی عیشقم ئەز |
عیشقی لەتیفی مەهوەشان، مەیلی پەری بۆ دڵکەشان | بێهۆش دەکا ساحێب هۆشان، مەجنوون میسالی عیشقم ئەز |
عیشقی لەتیفی دڵبەران، مەیلی نیهالی عەڕعەڕان | بێهۆش دەکا سەوداسەران، مەحرووق باڵی عیشقم ئەز |
عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار، ساتێ کە دیم قەوس و عوزار | سەنعان سیفەت بێ ئیختیار، تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز |
عیشق عالمان مەجهوول دەکا، نالایقان مەقبووڵ دەکا | ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا، دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز |
عیشق دەردان شیفا دەدا، عیسا نەفەس سەفا دەدا | عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەکا، مورشیدی حاڵی عیشقم ئەز |
عیشقە شیفای دەردی عەزیم، دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم | ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم، سەودای جەماڵی عیشقم ئەز |
عیشق کوورێکە با قیاس، خالیس دەکا سەنگی دەساس | نابێ لە من کەی ئیلتیماس، کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز |
عیشق کوورەی لاتەحمەدە، ئاسن و پۆڵا و جەلمەدە | قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا، مەستی ویساڵی عیشقم ئەز |
عیشقی لەتیفی بێنەزیر، وای کرد لەو ئەحمەدی فەقیر | لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر، ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز |
عیشقی لەتیفی نامدار، وای کرد لە من کۆری هەژار | ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار، پیری جەماڵی عیشقم ئەز |