Jump to content

دیوانی ئەحمەدی کۆر/ش

From Wikisource
313041دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی ش1856ئەحمەد کۆری موکریانی

1

[edit]
شەو لە من زیندان و بەندە، ڕۆژ لە من تاریک و ڕەش داد لە دەست شای تورک و ڕەندە، ساحێبی هیند و حەبەش
ساحیبی تیپی عەقاریب، فِي الْمَشَارِق وَالْمَغَارِب شبیهی تۆ نین زیدد و زاریب، لەب بە خەندە، دڵ بە غەش
لەب بە خەندە، دڵ بە کینە، زۆر قەوی، قووەت مەتینە ڕۆژێ سەد بەندی ببینە، دەر کەمەندی هەشت و شەش
دەر کەمەندی هەشت و چارە، سەر بە قالب شیبهی مارە عاشقی مسکین هەژارە، حەسرەت و ناڵینمە بەش
حەسرەت و ناڵینمە قسمەت، پڕ جەفا و جەور و میحنەت دڵ بە خەوف و بیم و وەحشەت، دەرگەهی جانانەکەش
کەش لە خاک و پات موقیمە، جەرگ و دڵ بوون قیمە قیمە جەوف پڕ نار و جەحیمە، دێ لە زامان خوێنی گەش
لە برینانم خوێن بە خوڕ دێ، ئاگری عیشقی بە گڕ دێ یار بە غەمزە و ناز لەپڕ دێ، خۆشزبان و تووتیوەش
تووتیيی شەککەر لە زاری، سیم جەبینی، گوڵعوزاری دڵ هەمیشە ئینتیزاری، کەی دێ یاری نازکەش
کەی دێ یاری نوور لەقایە، سەر بنێمە خاکی پایە گەردنی شیبهی مینایە، أَبْيَضُ بَل سینە عەرەش
أَصْفَرُ بَل عَلق زیراعە، ئەمری مەتین موتاعە دڵ هەمیشە لەو تەماعە، بێ لە دەست وی جامی مەش
جام نۆش و مەستی بادە، ساف بکا قەلب و فوئادە جەرحی دەمرێ نامرادە، شین بوو شیبهی ڕەنگی هەش
ئەحمەدی کۆر لەو سروشتە، بێ عوودە، ڕەسم و ڕەوشتە ڕاهی عیشقی گیانکەنشتە، خوشکدەم، لەب پڕ عەتەش