Jump to content

دیوانی حەمدی/ج

From Wikisource
309628دیوانی حەمدی — پیتی ج1936حەمدی

1

[edit]
من غوڵامی تۆم تەنەززول قەت دەکەم بۆ تەخت و تاج بێ سولەیمانی دەکا هودهود بە تاجی ئیحتیاج
من گەداییم سەد ئەوەندەی حاکمی پێ خۆشترە نابەمە تابووتەوە خۆ داغی گەورەی تەختی عاج
ئەو مەهە خەڵقە دەزانن بۆ چی ڕۆژ دەرناکەوێ تا لەبەر خەجڵەت نەبێ ڕۆژی جیهان ئارا بە ساج
قافڵەی نووری لە کۆیی یارەوە دەڕوا کە شەمس یار وەکوو مەهـ لێی ئەسێنێ کوللی ڕۆژێ خەرج و باج
بۆ لەگەڵ ئەغیاری بەدخوو تێکەڵی وتم و وتی گوڵ لە قیمەت ناکەوێ بیکا لەگەڵ خار ئیمتیزاج
ئەم دەنی تەبعانە قڕیان خستە عالەم بۆ قڕان هەر بە یەک ئانە بە ئانێ بوونە پوولی ناڕەواج
دۆستی گەر دەستی دۆستی کەوتوو گرتن بێ ئەجەل ماوە حەمدی دەس بداتە دەستی دۆستی ناعیلاج

2

[edit]
دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج ماڵی دنیا تێک دەدا دەریایی فرمێسکم بە مەوج
دڵ تەقەی تێ کەوت بە جارێ بوون بە نووکی نێزەوە چاوی هەڵهێنا کە تەحریکی موژەی کرد فەوج فەوج
یەک بە یەک دنیا کە دنیاخوازی دەرکرد و وتم گەر تەڵاق ئەدرا بە زەوجە وا دەبوو ئەحواڵی زەوج
ئافەرەم بۆ ئەو کەسەی فەرموویەتی دیققەت بکەن دوژمنی دانایە کەڵکی پێوەبێ نەک دۆستی گەوج
من لە غەم بارم تەواوە حەمدی فەریادێ بکە با لە خەرمانی زەمانا بۆم نەپێون هەر بە زەوج