دیوانی حەمدی/چ
Appearance
1
[edit]تاکەی ببم بە دیدە و دڵ ئینتیزاری ماچ | تاکەی نەکەم لە سەفحەی ڕوودا شکاری ماچ |
هەر وەک خوماری بادە کە بێ بادە ناشکێ | بێ بۆسە ناشکێ لە مەزاقا خوماری ماچ |
دووی قافڵەی عەدەم بکەوم خۆشە پێم دەچم | ڕوخسەت بدا لە وەختی ویداعا قەتاری ماچ |
خانەی ئەلف ئوحادە لە کن من شەوی ویساڵ | من سوێند دەخۆم یەکێ بوو دەڵێ ئەو هەزار ماچ |
من سۆفی نیم دوعا نییە ماچم ژمارە کەم | ئەی مەهـ فڕێ دە سەبحە چ حاجەت ژماری ماچ |
لێوم بە ڕۆح گەیشتووە ڕۆحم نەگاتە لێو | لا نابرێ دیارە دەزانم قەراری ماچ |
یا ڕەب چ خۆشە حەمدی لە باغی جەماڵیا | وەک گوڵ چنان کە کەوتووەتە سەر بژاری ماچ |