دیوانی سالم/هـ
Appearance
1
[edit]تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاهـ | بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاهـ |
لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت | لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاهـ |
وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان | بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاهـ |
دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو | لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاهـ |
بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان | ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاهـ؟ |
گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت | بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماهـ |
قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت | هەوەس پڕ زۆر و سالم دەستی کۆتاهـ |