دیوانی سالم/ۆ
Appearance
1
[edit]عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ | میننەتی نایە سەرم، مەیمەنەتی مەینەتی تۆ |
میهری ڕووت بەسکی لە دڵمایە، شەوی هیجرانت | نیمە یەک زەڕڕە لە ڕۆژا هەوەسی ڕوئیەتی تۆ |
تۆ بە چاو عەینی غەزالیی و لەچاو عاشقی زار | شێری خوونرێزی شکاری نییەتی سەولەتی تۆ |
مەردومەک دێ لە نەزەردا وەکوو موویێکی زەعیف | مونعەکیس بوو کە لەناو دیدەیی من، قامەتی تۆ |
نەمەکت حوججەتی خووبی بوو لەسەر سەفحەیی ڕوو | خاتیمەی حوسنە کە وا «صَحّ»ەیی لێ دا، خەتی تۆ |
فیکرهیچی، کە لە لات نوقتەیە، «سالم»، دەهەنی | هەتە عەقڵێکی درشت، ئەر ئەمەتە دیققەتی تۆ! |
2
[edit]لە سینەم دا سەدای ناڵینە بێ تۆ | دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ |
ئەبەد وەک من غەمیش ساحیب وەفایە | ڕەفیق و هەمدەمی دێرینە بێ تۆ |
هەناسەی سەردی من دێنێ زومستان | گڕەی گەرمی دڵم هاوینە بێ تۆ |
دەمم تاڵ و سروشکم شۆرە دایم | ترش ڕووم و قسەم شیرینە بێ تۆ |
دڵم باغ و گوڵم فرمێسکی ئاڵە | بەهار عومر و ئەجەل گوڵچینە بێ تۆ |
سروشکم قرمز و دیدەم سفیدە | ڕوخم زەرد و لیباسم شینە بێ تۆ |
فەرەح ڕابورد ئەبەد بێ تۆ عوبوور کا | بە ڕووی دڵما خەفەت پەرژینە بێ تۆ |
لە چنگ غەم سەیدە سالم وەک کەبووتەر | لە دڵیا میخلەبی شاهینە بێ تۆ |
3
[edit]ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ | فەرموو وا گەردنکەچم حازر لەبەر شەمشیری تۆ |
زوڵفی تاتات تا ئیحاتەی گەردنی داوی، بووە | باری ئەهلی کوللی عالەم جوملە گەردەنگیری تۆ |
مەردومەک خوێنڕێژی ئەشکن وەک موژەت خوێنڕێژی دڵ | مەردومی ئاویش دەبن وەک مەردومان تەسخیری تۆ |
ماری زەححاکن یەکایەک مووت بە مەحبووسانی زار | وەهـ چ سەعبە بەندبەندی سیلسلەی زەنجیری تۆ |
دەنگی خەمیازەی دڵم دەبیەم لە شەوقی خەنجەرت | ئینتیزاری کوژتنم، تاکەی دەبێ تەئخیری تۆ؟ |
بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانی لەمن کەودەنترە | ڕەنگی خامەی کردگارە سەنعەتی تەسویری تۆ |
زەخمی تیشنەم گەر لە تیغت دەفعەیێ ئاوت نەدا | عیللەتی بەختی بەدم بوو نەک لەبەر تەقسیری تۆ |
هەر کە سانی تیپی موژگان دێ بە ڕەسمی قەبز و بەست | طرفة العَينێ دەبێ سەد موڵکی دڵ تەسخیری تۆ |
تێکشکا پشتی خەمی سالم لە دووریی قامەتت | ڕاستە دەشکێنێ کەمان وەختی جودایی تیری تۆ |
4
[edit]لە زیندانا کە بێ هەمدەردم ئەمڕۆ | ئەسیری ناکەس و دڵبەردم ئەمڕۆ |
لە دارولحوزنی دووریدا، سەبا بوو | گەیاندی نامەیی هەمفەردم ئەمڕۆ |
لە پام گەر بەندە دەر، وازە لە مەیلم | دڵم لاتە، زەبوون و زەردم ئەمڕۆ |
گلەی ناحەق مەکە، پرسی دڵم کە | ئەگەر بێ مەیلە، من نامەردم ئەمڕۆ |
بە سروەی فێنکی بادی شەماڵت | بووە هاوین لە ئاهی سەردم ئەمڕۆ |
خۆشا گەر تۆ لە پەروازی وەکوو مەل | ئەمن پابەندی بەندیی فەردم ئەمڕۆ |
ئەگەرچی بولبولی سەر خاری هیجرم | تەمەننای عەتری عەینی وەردم ئەمڕۆ |
قەریحەی شیعرەکەی پێشووم نەماوە | ئەوەند خەستە و دەروون پڕ دەردم ئەمڕۆ |
بەدڵ دەستی دوعای بەرزە کە «سالم» | بەرەو شەمسی جەمالت گەردم ئەمڕۆ |
5
[edit]ئەی دڵا حەلقەیی ئەو زوڵفە هەموو دامە مەچۆ | ڕۆینی ئەو ڕەهە سەرخود تەمەعی خامە مەچۆ |
لازمە گەر چی دڵا دیدەنی دڵبەر لاکین | قەولی ئەو دەرحەقی تۆ توندیی و دوشنامە مەچۆ |