Jump to content

دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/چوارینەکان

From Wikisource
310786دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی — چوارینەکان1891شێخ ڕەزای‌ تاڵەبانی

1

[edit]
شێخ سەعید سەردارە، شێخ مەعروف هەتا حەزکەی نەجیب بۆ جەوانمەردی و شەجاعەت بەینی بەینەڵڵا نەقیب
گەر ڕەقیب نەبوایە کەی مابەینی ئێمە تێک دەچوو؟ کێر بە کوز داکی موفەتتین، گوو بەڕیش بابی ڕەقیب

2

[edit]
ئەهلی عیبرەت بێنەوە با سەیری ناسرشا بکەین دوو لە دوو سی کەم شەهیی کرد و کشێکی ڕێ نەهات
هاتی وا، سەیری نەهاتی کەن کە سەد تیپ و سوپا پاسەوانی بوو لە نێو بەستا پیادەی کرد و مات

3

[edit]
گوو بە ڕیشی تەنکی عەوڕەحمان بەگی قائیممقام ئەو کە بەینێک بێ زیان بوو، بازیان مەغرووری کرد
تاڵەبانی بوو، کە سفرەونان و خوانێکی هەبوو دای بە سەریا هەروەکوو خەپلەی قنکی خاپووری کرد

4

[edit]
شێخ عەلی خۆت و منت ئاوارە کرد و دەربەدەر چاکە هەجوێکت بکەم، ئەمما موفید و موختەسەر
بۆ حەمەی وەستا فەتاح ئێمەت هەموو ئاوارە کرد ئەی حەمەی وەستا فەتاح دایکت بەکێری نێرەکەر

5

[edit]
قوزی گازێ ئەگەزێ کێر وەکوو گاز بەری عەرسەی پانە وەک دەشتی حیجاز
قیتکەیێکی هەیە وەک گردی دماوەند، ئەعلا پڕ لە هێلانە کەو و قشقڕەو و کۆتر و باز

6

[edit]
شێخ ڕەزام و بە فەساحەت لە جیهاندا مەشهوور پسەری پیری نەزەرکردەیی قوتبی لاهوور
شیعری من وەهبییە، کەسبی نییە، هۆشیارەوە بە خۆت لە من لادە لە سۆراخی قنگت بەم مەخموور

7

[edit]
ڕەشە ڕەششاشی کەری ڕەش بە ڕەشت تا ڕەشت ماوە ڕەش و سوور بە ڕەشت
چڵ و چێوی چەمی ڕەشنەش بە ڕەشت بە لەشت، هەم بە بەشت، هەم بە ڕەشت

8

[edit]
مزەی ئەوەندە نەبوو ئاشەکانی جێشانەت ببێ بە قووتی شەوێکت ڕیامە جێ شانەت
بەبێ سەبەب لە سلێمانی شاربەدەر نەکرای نەکەوتە دەستی عەدووت مەکتەبە و کتێبخانەت

9

[edit]
بۆم دەنێرێ نیسک و نۆک و سووتەنی و خاکە و خەڵووز لازمە بۆ گۆڕی حاجی هەر بخوێنم قول ئەعووز
حاتەمیش ڕاستت دەوێ ناگاتە حاجی بۆ سەخا ماهی ئەنوەر کەی دەبێتە نەبیری عالەم فرووز

10

[edit]
هەر وەکوو ئەشکم بەڕەنگی سووری خوێ خوێنینە کوز داستانی شاهنامەی خوسرەو و شیرینە کوز
ئینشیقاقی هەروەکوو کاڵەک لەبەر شیرینە کوز هەر کەسێ نەیچەشتبێ نازانێ چەند شیرینە کوز

11

[edit]
شۆخێ بەئینابەت چووە لای زوهد فرۆش بۆ ئەخزی تەریقەت بەدڵی پڕ لە خرۆش
خۆش هاتە جەواب و وتی حەقتە وەلێ من ساڵێکە فرۆشتوومە ئیمانم بە قرۆش

12

[edit]
کەسێ بیبێ حەیاو و شەرم و نامووس ئەبەد ناکا ڕەفیقیی تاقمی لووس
ئەگەر سەد ساڵ بدەی ڕەنج و نەیانگێی قسەی وات پێ دەڵێن خاریج لە قامووس

13

[edit]
ئەگەر بەرزنجەیی غەدریش بکەن هەر نەیسە ساداتن خدر ئاغای ڕەباتی داکی خۆگێ ئێوە بۆ هاتن
خەزوورەی شێخ حەمید ئاغای ڕەباتی کۆنە قەڵتاغ شڕ لە ئەسڵ و مەعدەنا ئەجدادی ئێوە دۆم و خەڕڕاتن

14

[edit]
گەرچی فەقیر و موفلیسە شێخ مامە ساڵحم نەمدی کەسێ وەکوو ئەو ساحیبی کەرەم
میوانی بووم، نان و کەرەیی نایە بەردەمم ئێستاش بەبێ موداهەنە مەمنوونی ئەو کەرەم

15

[edit]
یا ڕەسولەڵڵا، دەزانی تۆ کە «شەیتان»ە عەدووت هەم لە تۆ مەعلوومە، خۆ من، ئوممەتی تۆم هەر چی هەم
کەی ڕەوایە، سەروەرا بۆ تۆ کە «خەیرولئەنبیا»ی دوشمنی خۆت شاد بکەی و، ئوممەتیشت دڵ بە غەم

16

[edit]
با بکەم هەجوی حیماری ڕەگی جەرگی ببڕم هەروەکوو جاوی نەشۆراو کوزی دایکی بدڕم
شەهوەتم هاتووەتە جونبوش وەکوو دەریایی عومان لازمە ماچەکەری میسلی حیماری بکڕم

17

[edit]
موتەلەووین و میزاجی گووناگوون موتەسەڕڕیف کێ دیویە بۆقلەموون
موتەسەڕڕیف جگارەکەی لە دەما دێ و دەچێ وەک مریشکی چیللە بەقوون

18

[edit]
جەنگ گاهی جوکل و مەحموود بەگ شیروانە بوو ئافەرین مەحموود بەگ لەم جەنگەدا شێر وا نەبوو
وەختێ قاسید هات و لێم پرسی، چلۆن بوو ئەم شەڕە؟ وردە وردە بۆی بەیان کردم کەچی شیڕ وا نە بوو

19

[edit]
تف لە ئاب و هەوایی قەلعەدزە کە سەگیشی لە عومری خۆی وەڕزە
ملی ئەهلی لەبەر لەڕی و چرچی هەر وەکوو کێری پیری پشت لە کوزە

20

[edit]
نابەکاری وەکوو ئەم جووتە لەعینە لێرە نەبووە قەت ئەمە موددێکی مەدید و دێرە
ئەو بە تڕ گوێز ئەشکێنێت و ئەمیش قنگ ئەدڕێ هەردوو عاسین لەخودا، کێری من و ئەم کوێرە

21

[edit]
تۆ کە خۆت مەیلی جنێوبازی دەکەی شێخ ساڵح بۆ دەکەی سەرزەنشی من کە ڕەزا هەججاوە؟
غایەتی بەندە جنێوم بەدوو سێ کەس داوە تۆ هەتا ئێستە بەقوربان، بە هەزارت داوە

22

[edit]
جەوهەری مەحزە لە هەردوو لاوە وەک تیغی دەبان داک کچی پاشای ڕەواندز، باب کوڕی پاشای بەبان
شێخ ڕەزاش هەجوی بکا باز ئیعتیباری بۆ نییە چاک خراپ نابێ بەشیعری شاعیرێکی قەڵتەبان

23

[edit]
بە ڕەمز قسەم پێ دەڵێ بەگی جافان بزن قنگی نەخورێ چی دەوێ لە نانی شوان
بەکێری گەورە بەرم، لە مەقعەدت تا بن ئەگەر قووەت بدەیتە خۆت تڕت دەبێت دووان

24

[edit]
حەمەی وەستا فەتاح سەد بارەکەڵڵا لەم سەر و ڕیشە کە گوێدرێژێ بەتەنیا چۆن ئەبا ئەم بارە قامیشە
لە سەد باتمان خوری زیاتر نەبێ کەمتر نییە وەزنی سەرت چۆنی هەڵئەگرێ من سەرم سووڕماوە لەم ئیشە

25

[edit]
شێخ ڕەزا پیر بووە ڕووی مەجلیسی یارانی نییە تاقەتی کەشمەکەش و گەردشی شارانی نییە
دەس بە گۆچان دەگەڕێ، ئێستە لەبەر زەعفی وجوود مەترەقە سەر زلەکەی قووەتی جارانی نییە

26

[edit]
شێخ موستەفا لە زومرەی ئەولادی مورتەزایە هەرکەس کە خەسمی ئەو بێ دەیگێم، لەلام غەزایە
حاجی ڕەسووڵی زادە مەفعوولی شێخ ڕەزایە ڕەزا بەناڕەزایی وەک ماری بێ ڕەزایە

27

[edit]
تۆیچ لێمان بووگی بەشاعیر ئەی حەرامزادەی سنە بۆچە شانێ ناخەفێنی، مەسرەفی چەس ئەو تنە
عیززەت ئاهەنگی لە کوێ بوو ئەی کوڕی وەستا شەفێ وردە ئاهەنگێ کە فەرمووت ها وەلای وەستاژنە

28

[edit]
پیر کە کۆکی و نەتڕی دوورە لە مردن هێشتا وردە ئاهەنگی دوای کۆ کە نیشانەی ئەجەلە
پیر کە کۆکی وو تڕی دەنگی وەکوو بارەزەلە شاهیدی موعتەبەرم عیززەتی مەئمووری تەلە

29

[edit]
گەرچی ڕیشم چەرمگ و دندانەکانیشم کەلە کێرەکەی مردوومراوم ئێستەکەش هەر وا بەلە
من سەدی وەک تۆم لە جێ گاوە کەچی ئێستا ئەتۆ پیر و ئیفتادە «ڕەزا»یە کێرەکەی بۆ چی شلە

30

[edit]
ئەو مریشک و کەڵەشێرە کە وتم بینێرە دووی لە ڕێ مرد و یەکێکی بە نەخۆشی لێرە
شەو هەموو دەس بە دوعا بووین لە وەختی سەحەردا کەڵەشێر ئەمری خودای کرد و وتم وای شێرە

31

[edit]
هەرکەسێ ناوی مەلا عەزیزە داییم بن گونی هەر گیزەگیزە
بەخۆی گەوواد و ژنەکەی حیزە خواردنی گووە و شەربەتی میزە

32

[edit]
ڕقی هەڵسا سنەیی دێ لە سلێمانی دەدا ئافەرین ئەهلی سنە ئەو ڕقەتان هەر لە کنە
ئەهلی ئێمە لە سەفەر دەچنە ئەوێ حوکمە دەگێن بە دوو پارە و قەرەپووڵێ ژنی کامیان تڕنە

33

[edit]
حاجی عەبدوڵڵا لە ئادەم فیلترە باوجوودی مەرتەبەی پێغەمبەری
ئەم بە سەد شەیتان لە کۆیێ دەرنەچوو ئەو بە شەیتانێ لە جەننەت دەرپەڕی

34

[edit]
زوبدەی مەتاعی حیکمەتە ئەم شیعری کوردییە هەرزانە بێ موبالەغە حەرفی بە گەوهەرێ
جامەی حەیاتی عارییەتی کورتە، زینهار ئالوودە دامەنی مەکە بۆ پێچی مێزەرێ

35

[edit]
وەعدی من و تۆ ئەی ڕەمەزان ڕۆژی جەزا بێ شەرعی من و تۆ لە حوزوور باری خودا بێ
ئەم لالەڕوخانە هەموو ڕەنگ زەردی دەسی تۆن کێ دیویەتی شەقاییق یەرەقانی بە سەرا بێ

36

[edit]
یابا لە گەڵمان وا بە غەرەز بێ هەمین نانەوا و خەجێ ئاشپەز بێ
ئەبێ شێخ ڕەزا لە برسا بمرێ لەگەڵ شێخ عەلی هەر بە دەغەز بێ

37

[edit]
چوومە خزمەت یاری مومتازم، وتی لاچۆ دزی پێم نیشان دا ئەسڵی مەقسەد، نایە بەر دەستم کوزی
چەندە هاوارم لە کێرم کرد نەکەی فیلە نەکەی گوێی نەدامێ، خۆی هەوا دا کەوتە ناو قەعری کوزی

38

[edit]
کە تەشریفی هات «ئەمین فەیزی» بە میوانی لە عوهدەی شوکری دەرناچم، مەگەر خۆم کەم بەقوربانی
بە «خاتەم»کەی «سلێمانی»ی دەکرد وەک من «ئەمین» کەی بوو؟ «نگین»ی من «ئەمین»یشە لە سای «فەیزی»ی «سلێمانی»

39

[edit]
بۆ شوورشێ ئەستۆم دەخورێ، شەڕ دەفرۆشێ با بێتەوە مەیدانی مەساف، گەر هەیە مەردێ
من داکی هەزاری وەکوو تۆم گاوە بە فەردێ نەتبیستووە، زەربولمەسەلە «سەد قەل و بەردێ»

40

[edit]
وتم ئەی شۆخی پەری چیهرە ئەمەت پێوە دەچێ؟ وتی یارایی جەوابم نییە خۆت ئەیزانی
وتم هەر تێت ئەخەم و لێت ئەبڕم، هەرچی بڵێی وتی هەر ئەزیەتی گیانم مەدە، خۆت ئەیزانی

41

[edit]
لە خەو هەستام خورابوو گوێزەبانە هەڵیدا ئاگری جووعم زەبانە
دەهات دەنگی ترم هەر وەک تەرانە سەحەرگان لە مەخمووری شەبانە

42

[edit]
دەوری وەسمان بەگ لە کۆیە ژن نەما نەی گێن بەبە نیسبەتی کۆیە لەگەڵ من نیسبەتی ئیبن و ئەبە
ئەلغەرەز سووزانی وو زانی لە کۆیی چاترە . . . . . . . . . .

43

[edit]
هیجا مەزموومە، توخوا لێم گەڕێن با تۆبە نەشکێنم «ولا تلقوا بايديكم» غەرەز بۆ دەفعی ئیهلاکە
مەعاشی مانگی «كانون» و «شباط»م تا بەکەی نادا کە ئازاری ڕەزا عەینی سمووم تەحسیلی تریاکە

44

[edit]
ئەی مادەری گێتی تۆ هەتا ئێستە نەزاوی زاتێکی وەکوو فەیزی ئەفەندییی زەهاوی
مومکین نییە ئیراکی حەقائیق بە تەواوی مومکین نییە ئیدراکی نەکا زیهنی زەهاوی