دیوانی فایق بێکەس/سروود
Appearance
گۆرانی وەتەن
[edit]خوایە وەتەن ئاوا کەی چەند دڵگیر و شیرینە | |
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە | پڕ لە گوڵ و نەسرینە |
*** | |
سەیرانگای بەهارانی سەوزەگیای نەرم و جوانی | |
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە | پڕ لە گوڵ و نەسرینە |
*** | |
شاخی بەفرین و بەرزە بۆ ڕابردوومان ڕەمزە | |
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە | پڕ لە گوڵ و نەسرینە |
*** | |
ئەم شوێنە شوێنی کوردە جێی قارەمان و مەردە | |
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە | پڕ لە گوڵ و نەسرینە |
*** | |
وەتەن چاوی لێمانە دەری کەین لە تەنگانە | |
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە | پڕ لە گوڵ و نەسرینە |
1935
مورتکەی بازیان
ئەی دلێران
[edit]ئەی دلێران، بێچوە شێران | بەسیە، هەستن لە خەو، وا بەیانە |
بۆ بەرزی قەومی کورد | تێکۆشن دەست و برد |
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن | |
*** | |
عالەم ئەمڕۆ هەر خەریکە | هەوڵ ئەدا بۆ بەرزیی ژیانی |
یەک گرن، پێش کەون | ڕاپەڕن، سەرکەون |
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن | |
*** | |
مەکتەبە دەرمانی ئێمە | خوێندنە ڕەهبەری ڕزگاری |
هەستن ئەی لاوی کورد | تێکۆشن دەست و برد |
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن | |
*** | |
چارەسازان، کاربەدەستان | بۆ چی وا مات و بێ دەنگ و دوورن |
ئۆباڵی قەومی کورد | لە ئەستۆی ئێوەیە |
چاوی لێتانە، دایکی وەتەن |
بۆ وەتەن
[edit]دڵ لە دەردی وەتەن | پەست و گیراوە |
وەک کەوی ناو قەفەس | شەوقی نەماوە |
ئەگەر ئەیزانی من | چەند پەرێشانم |
شەو و ڕۆژ ئەی وەتەن | هەر لە گریانم |
دڵ فیدای خاکت بێ | گشتی گەوهەرە |
بەفیدای ئاوت بێ | چەشنی کەوسەرە |
مەنزەرەی کوردستان | بەری بەیانی |
پاریس و لوبنان | بێ بەقوربانی |
لە جریوەی چۆلەکە | ئاوازی قومری |
لە سروەی بای نەسیم | لە خەو هەڵدەسی |
ئەی کورد بەسیەتی ئیتر | چیت لە نیفاقە |
واسیتەی پێشکەوتنت | هەر ئیتیفاقە |
قەومە هەستە وەک شێر | ئێمڕۆ فرسەتە |
بۆ تەرەققیی قەومی کورد | ڕۆژی هیممەتە |
گۆرانی گۆیژە
[edit]شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور | هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور |
وەسفی قەومی کورد ئەکەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە | ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ کورد کە قەومێکن جەسوور |
بەرگی بێ گەرد و سپیشت دیارە وا هاوار ئەکا | قەومی کورد دڵ ساف و پاکن میللەتێکن بێ قوسوور |
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە | پڕ لە دەغڵ و دان و کانی، سەر بەڕزق و پڕ لە نوور |
ئەی وەتەن شایانی فەخری واجبە مەدحت بکەم | دار و بەردت عەینی گەوهەر، خاک و خۆڵت وەک بلوور |
سلێمانی
لاوانی وەتەن...
[edit]لاوانی وەتەن | غیرەتێ بکەن |
دەی هەستن لە خەو | وا بەسەرچوو شەو |
نەما زەمانی | جەهل و نەزانی |
ئەمڕۆ فرسەتە | ڕۆژی هیممەتە |
بەعیلم و سەنعەت | بەرز ئەبێ میللەت |
عالەم هەمیشە | خەریکی ئیشە |
ئیش کەن بەمەردی | بەدەست و بردی |
یەک دڵ و دەم بن | تا ڕۆژی مردن |
لاوانی وەتەن | غیرەتێ بکەن |
گۆرانی بۆ مەکتەب
[edit]وەتەن هاوار ئەکا ئەڵێ هەستن | ئەمڕۆ ڕۆژی هەوڵ و هیممەتە! |
حەیفە نووستن زۆر دوا کەوتوون | قەومی دواکەوتوو دیل و نەگبەتە |
ئیش کە بە مەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد | |
*** | |
بە خوڵق و کردەوەی شیرین | لەگەڵ یەک وەک برا بژین |
بەسیە لە دڵ لابەرن قین | ئێمە دوودڵ بووین بۆیە دواکەوتین |
ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد | |
*** | |
عیلمە میللەت ڕزگار ئەکا | جەهلە بەجارێ وەتەن وێران ئەکا |
کوڕگەل هەستن بۆ وا سستن؟ | وەتەن وا چاوەڕێتان ئەکا |
ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد |
1934
مۆرتکە
بۆ گاڵتە و گەپ
[edit]ئەم شیعرانە لە شێوەی قسەکردنی «سەید نووری بەرزنجی کونەکۆتری» دانراوە.
ئەمن لە تەفتیش چوو لە کوردستان | ئەمن دیت مەنزەر وەک باغ و بیستان |
لە خۆم زۆر مسرور لە ئەو مەنزەرە | ئاوی جبالی شوبهی کەوسەرە! |
گولان ئەو حمرا «مختلف الوان»، | شیان تەنەزوه دەیکەن لە خۆیان |
لەو سەنەی مازی چومان لە پێنجوین | دیتمان زۆر ئەشجار خەزراء و ڕەنگین |
زۆر پیاوان گەورە چوون لە ئەو جێگا | ئیستغراب کردیان لەم جەدید ڕێگا! |
دائیرە ئیشغال زۆر جەهد کردی | تەریق سەییارە لە پێنجوێن بردی |
ڕەشۆڵ موغەننی حارب دەیکردی | قلوب عالەم جلب دەیکردی! |
ئەو موتەسەریف حازم ئیداری | لایق لەسەر ئەو کورسی وەزاری |
ئەو سلێمانی دەیکا لە جەننە، | شەخسی موقتەدیر ساحب الهمه |
یا ڕەب مستقبل ئەم وەتەن خۆمان | ارتيقاء بکات كسائر بلدان! |
«بەناوی قصيدة رائعة للسید نوری الکونە کوتری»
[edit]ئەم شیعرانەشی لەسەر شێوەی ئاخاوتنی سەید نووری بەرزنجی داناوە
لە خۆم بو مودیر لەو سلێمانی | مودیر تانەوی عەجەب نەزانی |
لەم ترفيع عەدوو هەموو قەهر کرد | رغما لە ئەوان موقع لەخۆم برد |
لەم سەنەی حالي زۆر جهد دەیکەم | لە موعەلیمی زۆر ظرف دەیبەم، |
موتەوسیتە ارتقاء دەیکا، | سائر الوية زۆر غبظ دەیبا |
وەقتا کە خۆمان لە خارج چوومان | لەو لیوا دلێم موفەتیش بوومان |
خدمات جیدییەی ئەوان کردم | لاكن مەعاریف موقع لێ بردم |
قسما بااللة ئەمن زۆر مەحزوون | لەم تحويل اخر جدا غير مەمنوون |
چونکە لەو بلاد من نییە تاقەت | لازم هەر مەشغول لە حەمد و تاعەت |
طبع خۆم مائل لە کیف و حارب | لاكن في الظاهر تقي و مؤدب |
من کە لەسەر خۆم دەیکەم عەمامە | لازم توزانی ئەو بۆ مەرامە |
في الحقيقة خۆم سید بەرزنجی | اخلاق و اعمال خۆم زۆر برنجي |
لەو عاصمة خۆ مشهور و معروف | زۆر استفادة دەیکەم لە ظروف |
ئەو وەتەنیەکان مفلس و برسی | نای بەن مثل خۆم لە خۆیان کورسی |
ئەوان حەز دەیکەن لە موشاغەبە | ارتقاء خۆیان چی موناسەبە! |
چونکە نەزانن اصول ادارة | لە جمع ثروەت زۆر بێ مهارە! |
نسیحەت دەیکەم خۆم بەئەوشیان | لازم منية ئەبن لە خۆیان |
ئەو عزت نفس بلاء معیبە، | لە جمع ثروەت هەرشت مصيبة! |
بۆ سەید نووری بەرزنجی الکونە کوتری دانراوە!
[edit]ئەو سليماني جدا لطيف | ولاسيما لة فصل خريف |
مناخ معتدل اثمار مختلف | اشهد باللة لة خۆم معترف |
لاكن لةو بلدە هیچ نییە عومران | بەمرقد باوکم مثل سەر قەبران |
علوا متصرف دەبم لە یەک سال | انقلاب سهول دەیدە بە احوال |
ئەو سلێمانی دەبی لە جنت | ازدهار دەیکا لە عيلم و صنعت! |
جميع شوارع تةبليط دەیکردم، | یەک شهرەت گەورە لە خۆم دەیبردم |
ابنية عصري لە طراز حديث | نەشر دەیکردم تفسير و حديث |
توظف نەیکا خۆم شخص خرافي | بەس یەک اشارة لە عاقل كافي |
ئەم بلد حالی مظرة حزينة | لازم حدائق لە ئەو مدينة! |
خۆم بعون اللة زۆر امل دەیکەم | ئەو دقت زانی چۆن عمل دەیکەم |
مثل هەموو شت لەو منصب جديد | اقتراح ئەیکەم یەک فكر سديد |
طبعا خۆم عالم لە لوغەت کوردی | عدة قراءة ترجمە کردی |
بعض لە اشخاص مثل خۆم عاقل | لەو لسان کوردی زۆر عالم فاضل |
تشويقات ئەیکەم بەئەوان هەر جار | تأليف حالی خۆم بیکەن انتشار! |