دیوانی مەحوی/ش
Appearance
-1-
[edit]بەس بکە، ئەی ئەشکی خوێنینم، بە غەممازی تەلاش | ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردووتە فاش |
ڕوومەتی ئازاری گەییێ من کە ڕوانیمێ، وتی: | من قسەم گەر دڵخەراشە، تۆ نیگاهت جان فاش |
شەرتی کرد ئیتر لە کوشتن بەس بکا، یا ڕەب بکەیی | ئەو وەفا بەم شەرتە کا، ئەمما لە قەتڵی من بە پاش |
دڵ بژێوی هەر بە دەرد و داغە، تەزییدی دەوێ | قەت مەکە مەنعی، دوعاگۆ سەعیە بۆ ضمی مەعاش |
سینە سەد لەت بوو، سەرم سەد داغی سەودا پێوە، چووم | عەرزی حاڵم کەم، بە ئیستیهزاوە دەیوت: چاک و باش |
سەنگسارە زاهیری عاشق، دەروونی لالەزار | سوورەتی مەعشووقە گوڵزارە، جیبیللەت بەرد و تاش |
دەرکی سەعبە، دەم مەدە مەحوی، لە ئەسراری دەمی | چونکە بۆ لاشیءە، هەر سەعیەک بکا دەڕوا بەلاش |
-2-
[edit]لە کن من ئەسڵی نییە و نەبووە عەیشی تەنها خۆش | نیە بەهەشتی خودا هەم بە بێ ئەحیببا خۆش |
لە خۆم و لەو کەسە خۆشم دەوێت و خۆشی دەوێم | خودایە، خۆش ببی و، تۆ ببی خودایا، خۆش |
لە زوڵفیا و نە ڕوو، لێوی هەر لە کارایە | ئەو ئافتایە گەر ئاوا بووە، مەسیحا خۆش |
کەسێکی هەرزە بە مەجنوونی وت: خەلیفە کە مرد | وتی: بە من چی، ئەتۆ بمرە، چاوی لەیلا خۆش! |
بەڵایەکە، چ بەڵا؟ خوبسی باتینی هەمدەم | بە بێنی دەمیە دەکا وەقتی عەیشی من ناخۆش |
لە هینی بوونی ڕەقیبا وتم: کە حەیفە جنێو | وتی: چ حەیفە، دڵی ئەو سەگەش ببێ با خۆش |
لە تۆش و بولبول و دێوانە مژدە بێ مەحوی | بەهارە شێتە کە کردوویە باغ و سەحرا خۆش |
-3-
[edit]واعیز لە ڕەندی مەیکەدە دەگرێ کە اعتراض | ڕازی نییە بە سەرنویشتی ئەزەل إنني لراض |
بەو تاعەتە کە بۆ ئەم و ئەویە، بەهەشتی ویست | زاهید ئومێدەوارە بە ئەجری ڕیا رياض |
تاکی ڕواوی خاکی چ مەینەت زەدە بووە، | پشکووتووە لە بەزمی مەی ئەمشەو هەر إنقباض |
ئەم شان و شەوکەتەی لە پەناهی منایە غەم | وا من دەڕۆم و دەوڵەتی غەم دێتە إنقراض |
وەک داغی غەم نیە، سپییە داغی ئینتیزار | چاوم ببینە، چاوە! کە موتبیقیەتی بیاض |
نەقشی خودا ببینە، لە خەڵقی خودا گەڕێ | گەر ئەهلی ئیحتیرازی، لە کەس مەگرە إعتراض |
مەحوی حەزەر لە چاوی نەخۆشی ئەو ئاهوە | کم صادت الاسُود بالحاظها المراض |