Jump to content

دیوانی نالی/ب

From Wikisource
312830دیوانی نالی — پیتی ب1860نالی

1

[edit]
زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەن وەکوو عەقرەب شیعری لەف و نەشرن، چ موشەووەش، چ مورەتتەب
جێی دەم دەمە، جێی لەب لەبە، ساقی وەرە ئەمشەب هەم ماچی دەمادەم بدە، هەم جامی لەبالەب
بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەتافەت لەززەت دەگەیێنی بە دڵ و زیهنی موخاتەب
عاجز مەبە هەرگیز لە درۆ و ئیفکی حەسوودان دونیایە، دەبێ سەگ بووەڕێ، شیعە بکا سەبّ
وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودە بە دونیا بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب
عاشق هەوەسی مەیکەدە و عیلمی بەسیتە عاقڵ تەلەبی مەدرەسە و جەهلی مورەککەب
قاڕوونە فەلەک، موستەحەقی گرتن و خەسفە زیو و زەڕی شەمس و قەمەرە، دیرهەمی کەوکەب
قەللابی جیهان نەقدی عەیاری نییە قوربان! نالی مەحەکی هیممەتی کردوویە موجەڕڕەب