Jump to content

دیوانی کوردی/ا

From Wikisource
313098دیوانی کوردی — پیتی ا1850کوردی

1

[edit]
چاوی مەستت وا دیارە فیتنەیێ بەرپا دەکا خانی دین وەک تورکی یەغمایی بە ناز یەغما دەکا
تورکی دیدەت بەو دوو قەوسی حاجب و تیری موژەت بۆ گرفتی دڵ لە کاکۆڵت عەلەم بەرپا دەکا
چاوی فەتتانت دەکا سیڕڕی نیهانی دڵ عەیان واقعی هەر فیتنە ئەسراری نیهان ئیفشا دەکا
مەردومی چاوت کە دێتە سەر سوپاهی جان و دڵ وەک قەجەر دایم بە قیرقاجی نیگەهـ دەعوا دەکا
چونکە هیچ شاهید لە نێوانمان نەبوو ڕۆژی ئەزەل عەقڵ و دینم نایە مستی، ئێستە وا حاشا دەکا
گەر بە ناحەق بمکوژێ نابێ کە کەس مەنعی بکا حاکمێ کافر بێ، سا ئەڵبەت عەداڵەت وا دەکا
دڵ دەڵێ کوردی وەکوو من ئارەزووی وەسڵی مەکە بۆ چی تۆ مانع دەبی ئەم بەندە چۆن بێجا دەکا؟

2

[edit]
ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کە وا زاری دەکا ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا
دڵ لە قاپی تۆیە داییم، هەر کەسێ بێ دێتە لای هەر غەریبێ کەس نەناسێ مەیلی هوشیاری دەکا
چاوەکەت بۆ قەتڵی ئێمە هیچ کە ئەندێشەی نییە حاکمێ مەست بێ هەمیشە مەیلی غەدداری دەکا
عیللەتی بێ ئیلتیفاتی تۆیە ناڵەی سۆزشم باعیسی شەرمی گوڵە بولبول کە وا زاری دەکا

3

[edit]
ئەی ڕەفیقان بێن بە خەنجەر بمکوژن ئێوە و خودا تا خەلاسیم بێ لە دەس هیجرانی یاری بێ وەفا
من وەهام زانی کە ئاهوو کەوتە داوم، ئێستەکە خۆم خەلاس نابم وەها کەوتوومە ناو داوی بەڵا
تووشی یارێ هاتووم قەللاش و دوزد و حیلەباز تورک ڕەفتار و تەبیعەت گاور و سۆفی نما
هات بە عەییاری دڵی لێ ساندم ئێستاش پێم دەڵێ من لە کوێ تۆم دیوە؟ ئەی بێعار لاچۆ لێرە سا
من دەڵێم قوربان، دەڵێ (يا صاحب صوت الكَريه) دوژمن ئەر بانگی دەکا (لَبيك يا خَيرَ الندا)
گەر ڕەقیب هەلێ ئیشارێکی بکا گاهێ لە دوور هەڵدەسێ چەسپان لە سەر شانی دەدا جەڵدی عەبا
کوردی وا بەدبەخت و دڵ بێ سەبر و لەیلا بێ وەفا ئەی خودا ڕۆ، دڵ وەها، تالع وەها، جانانە وا

4

[edit]
دڵم نایە بەجێت بێڵم بڕۆم بۆ خۆم بە دنیادا سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت بە کێو و دەشت و سەحرادا
دەڵێم ناکەم هەڵێم ڕاکەم عیلاجی دەردی سەوداکەم کەمەندی تۆم لە گەردندایە سا چبکەم بەرم نادا
لە سینەی پڕ بڵێسەم هێند دەکێشم ئاهی گەرم و سەرد خەلیلی تۆیە دڵ، بۆیە کەناریش پێی زەرەر نادا
ئەمن قەت مومکینم نابێ خەیاڵی تۆ لە دڵ دەرکەم چ کەس بێ قووتی ڕۆح نابێ بژی بێ شک لە دنیادا
لەبەر فیکر و خەیاڵی کاکۆڵت قوربان وەها ماتم شەو و ڕۆژ نابزووم ئەسڵەن نە بەملادا نە بەولادا
لەبەر فرمێسکی چاوانم هەتا فەرقم وەها غەرقم لەبەر بڵقی نەفەس فەرقم دەکەن غەرقم لە دەریادا
موڕەببی موشفیقی عیشقە کە کوردی کرا جگەر پارە کە دەیزانی چ کەس بێ پارە هەڵناکا لە بەغدادا

5

[edit]
ئەگەر ئومێدی دڵ بێنێتە جێ ماهی جیهان ئارا به خال هندویش بخشم سمرقند و بخارا را
لە بن خاری موغیلان وەسڵ ئەگەر بێ، ئارەزوو ناکەم کنار آب رکن آباد و گلگشت مصلا را
دووسەد جار گەر بە گوێی خۆم حەرفی ساردت بژنەوم، شادم جواب تلخ می‌زیبد لب لعل شکرخا را
لە ئیدراکی شکەنجی عوقدەیی زولفت پەرێشانم که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را
نەسیحەت بگرە گوێ، جانا! لە لایان زۆر بە تەعزیمە جوانان سعادتمند پند پیر دانا را
خودا تۆبە لەدەست ئەو شۆخ چەشمانە، چ غەممازن! چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را
کە شوعلەی تەلعەتی یۆسف تلووعی کرد لە چەهـ زانیم که عشق از پرده عصمت برون آرد زلیخا را
ئەگەر حۆری لە کەوسەر شوستوشۆی خۆی کا بە تۆ نابێ به آب و رنگ و خال و خط چه حاجت روی زیبا را
کەلامی حافز ئەر دڵ سەنجە، ئەمما کوردی وا چاکە که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا را

6

[edit]
نیم نیگای دڵبەری من، دڵ دەڕفێنێ بە عەلی نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بە عەلی
چاوی مەخمووری وەکوو تورک لە خەودا هەڵسێ شیشەیی جامی سەبوو دەشکێنێ بە عەلی
تیرەکەی ئەمڕۆ کە هێناوەتە سەر گۆشی برۆ ساغەری بادەیی عوشرەت دەپژێنێ بە عەلی
تاری کاکۆڵی کە ئەفشانە لەسەر مەیتەنی ئاڵە ڕشتەیی جان و دڵ و دین دەپسێنێ بە عەلی
نەقدی فرمێسکی لەدەس مەردومی چاو، سەند بە حوکم باج لەدەس مەردومی ئاوی دەستێنێ بە عەلی
مایەیی عیشق وەها پوختە دەکا مەردومی خام خوێن لە جەرگ و دڵ و دیدە دەمەیێنێ بە عەلی
قادرە کوردی لە بۆ قەتڵی هەموومان قادر عیشقی ئەو زیندە دەکات و دەمرێنێ بە عەلی