Jump to content

عەقیدەی مەرزیە/مبحث افعال الله و حکمتهِ

From Wikisource
312665عەقیدەی مەرزیە — مبحث افعال الله و حکمتهِ1860مەولەوی تاوەگۆزی
هەرچی ئەفعالی «ربّ العزة»ن گشتی بێ غەرەز، «بلا علة»ن
ئەمما پڕ حیکمەت، پڕ مەنفەعەتن لە عەبەس خاڵی پڕ مەسڵەحەتن
تەئویلی دەکەین، وەک خۆش کەلامان هەر عیللەتێ وەهم ببرێ لە لامان
«في الآية ٲو في الحديث افهمِ» «بالمصالحِ و بالحكمِ»
هەر چی وجوودی پێ دریاوێ لە هەر چی و هەر تەرز دانریاوێ
«من حيثُ» کە عیلم حەق موتقینییە ئیرادەی ئەوی موخەسسیسییە
قودرەتی ئەوە کە موبریزییە ئەم سیفاتیچە نوقسانی نییە
هەروەها دەوێ و مەوقیعی خۆیە لەوە بەدیعتر نییە کە هەیە
«مالك الملك»ی بە حەقی بێ ڕەیب حەکیم و عەلیم «بلانقص» و عەیب
قودرەتی کە دەس دەرێرێ لە جەیب تەسەڕڕوف کا موڵک شەهادەت و غەیب
بە قەبز ئەر بە بەست، زەحمەت یا ڕەحمەت ئەر لوتف و نیعمەت، ئەر عونف و نەقمەت
هەمووی حیکمەتە و فەزڵە و عەدالەت مونەززەهـ لە زوڵم، قوبح و جەهالەت
زوڵم و ستەم و مالیکی عالەم؟! هەی قسەی شەتەت کە دەردێ لە دەم!
قەبیح و «ذو الفعل» مەحموود و مەلیح؟! ئەی وەهمی غەلەت، ئەی لەفزی قەبیح!
غەیرە ئەبدەع و حەزرەتی حەکیم؟! «بالله عذنا من كيد الرجيم»
وەزعی بێ جێگە و جەنابی عەلیم؟! «نستغفر الله ربّنا العظيم»
«فعلاً و حكماً» دوورە لە «فەحشا» موڵکیچ موڵکی خۆی «يفعل ما يشا»