عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحسن و القبح
Appearance
بەر لە وروودی شەرعی موشەڕڕەف | حوسن و قوبحی فیعل شەخسی موکەللەف |
کە ئەمە سەبەب مەدح و سەوابە | ئەویانە سەبەب زەم و عیقابە |
ئەو حوسن و قوبحە نازانیە و نییە | شەرعە موسبیت و موبەیینییە |
ئەوە ئەر گێڕای حەسەن بە قەبیح | قوبووڵکردنی واجبە سەریح |
هەرگاهـ حوسن و قوبح بەو مەعنا وێتە | عەقڵ بێ عەقڵە تێیەدا شێتە |
غەیری حەق نییە حاکم لەوێدا | نەک هەر لەوێدا بەڵ لە گشت جێدا |
هەر چلۆنێ حوکم هەر حوکمی ئەویە | حوکمی کەسیچی بەسەردا نییە |
دەشێ واجب گێڕ لەسەر حەق کێ وێ | وجووب مانای چی؟! بڵێ گوێم لێ وێ |
واجب نییە هیچ لەسەر حەق یەقین | نە چشتی ئەسڵەح بۆ دنیا یا دین |
نە لوتف ئەو چشتە کە دوور خاتەوە | لە گوناهـ بە تاعەت نزیک کاتەوە |
نە عیوەز لەسەر دەرد و ئازاران | نە ئەجر و سەواب تاعەت گوزاران |
نە زەجر و عیقاب فیرقەی عاسییان | نە هیچ کامی تر لە باقیی ئەشیان |
حەتتا بۆی هەیە عەزاب دا موتیع | سەواب تەسلیم کا بە عاسی و شەنیع |
ئازار دا ئەتفال حەیوانی بێ وەی؛ | مەملووک بە مالیک دەڵێ: چی دەکەی؟! |
بەڵ ئەر سەواب دا بە تاعەت فەزلە | ئەگەر عیقاب دا بە عیسیان عەدلە |
«و بالاتفاق» لە هەموو لایێ | خیلاف لە وەعدەی خودادا نایێ |
«و وعيدُهُ بالوعد مُلحَق | لكن ذلِكم لدي اهل الحق» |
ئیحتیمال هەیە ئایاتی وەعید | مەحموول ون هەموو لە ئینشای تەهدید |
شەئن و حاڵاتی بێ حەد شەرەفناک | لە نیسبەت بە حاڵ مەخلووق پاک و چاک |
«يَهدي و يُضِلّ، يخفَض و يرفَع | يُعِزُّ، يُذِلُّ، يُعطي و يَمنَع» |
دەمێ جەمالی، دەمێ جەلالی | مەشغووڵی ناکا ئەم حاڵ لەو حاڵی |
خودا بە ئیحسان، بە میهرەبانی | بە قووەی قودسی و جەزبی ڕەببانی |
بە هێزی لوتف و زاتی عەزیزی | بمانخاتە سەر ڕێگای پیرۆزی |
تەوفیقمان بدا بە پایەداری | بۆ پایەی بەقا و لیقای دیداری |
«بمنِّه و فضلهِ و كرمهِ آمين» | |
مەوقیعی بەحسی خەلقی ئەعمال بوو | لاکین نواڕیم خاتر مەلال بوو |
قەڵەم بێ سەریر، سوحف بێ ئەسەر بوو | وابەستەی ئەسڵی قەزا و قەدەر بوو |
«ن والقلم و ما يسطرون | ٳنَّ هذا حَقّ كما تبصرون» |