عەقیدەی مەرزیە/مبحث رؤیةالله تعالی
Appearance
ڕوئیەتی دانای خەفی و ئاشکار | ئایا بۆ نائیم ئایا بۆ بێدار |
«في ذِهِ النشٲة ٲو دارالقرار» | جائیزە لە لای قەولەکەی موختار |
ئەر جائیز نییە حەزرەتی مووسا | لەبەرچی فەرمووی «ارِنی»؟ ئەوسا |
هیچ لە جواودا «خالق الوری» | فەرمووی «لَن ٲريك» یا خۆ «لن ٲری»؟ |
بە «لن ترانی» جواوی داوە | ناوینی تۆ من وا بەم ئیماوە |
ئیساتە تۆ تۆی بەم وەسفە کە هەی | من قائیم بە خۆم سەرمەدیم و حەی |
ڕاوێس ئەو نەشئە با تەشریف بێرێ | ئیبقای حەق خەڵات بەقات بنێرێ |
بە چاوی فانی ناوینیە باقی | باقی دەوێنێ باقی وە تاقی |
«ولا سِيَّما لَدي ذی استماع | لا يَدُلُّ النفسي عَلی الامتناع» |
روئیەت، بە خیلاف ئەو کەس جاحیدە، | حەقیقەتەکەی نەوعی واحیدە |
یەعنی ئینکیشاف و ئیدراکی تەواو | کەوا حاسڵە لە دوای فەتحی چاو |
لاکین «فی الشاهد» بوونی هەس مەنووت | بە موحازات و سائیری شرووت |
«مثل خروج النور والشعاع | ٲو بالارتسام ٲي بالانطباع» |
قیاس لە شاهید پارچەی کاسیدە | تەنیاگە تانتەی لە پۆی فاسیدە |
با دەرحەق بە حەق یەکتای یەگانە | حاسڵ وێ ئەو وەخت بێ ئەو شەرتانە |
بۆچ؟ وەختێ کە نەفس وەردەی «ما» و «مَن» | دەرچوو لە هەڕگاو زۆنگی زەویی تەن |
«من عالم القدس قد تستمدّ | فتقوي، تَكمُل، و تستعِدُّ |
لٲن يخلقَ الخالقُ الٲكبر | فيها الادراك بِحِسّ البصر |
بلا ذی الشروط و تلك المحن | بعد الاعادة لذاك البدن |
فاحفظ ذا الذي كان لاحقا | يلائمُ ما مَرَّ سابقا» |
بەڵکوو لە خزمەت شێخی ئەشعەری | بۆ ڕۆحی ڕەحمەت لە غایەت عەری |
ئەو شرووتانە کەوا موسبەتن | ئەسبابی عادیی خەڵقی ڕوئیەتن |
ئیستەیچ جائیزە خالیقی وەدوود | بێ ئەوان ڕوئیەت بێرێتە وجوود |
دەلالەت دەکا لەم قسە تەمام | ئیختیلافی جەمع سەحابەی کیرام |
«فی وقوعها ليلَة الٳسرا | لهُ عليه صلاة تتری» |
بۆچ عیلم و ڕوئیەت دەخەی تەفاوەت؟ | ئاخر نەوع کەشف و عیلمێکە ڕوئیەت |
عیلمت بە خالیق بێ جیهەت بۆچ هەس؟ | دین بێ جیهەت هەس بۆت تەعەللوق بەس |
ئەگەر دەوینێ بێ موقابەلە | با بوێنیە چە موجادەلە؟ |
«لو يَری» بۆچی بێ چەند و چوونە؟ | «لو يَری» بۆچی بە چۆن مەقروونە؟ |
نَقَلَ القاضی عِیاضُ السَرِیّ | هەیە لە خەودا ئیجماع لە سەری |
تا ئیستە لەسەر جەوازی ڕۆیین | لە وقووعیچی با نەختێ بدوین |
خەڵاتی وقووع ڕوئیەتی باری | بەم چاوی سەرە و حاڵی بیداری |
دەس نادا بۆ کەس لەم دنیایەدا | هەر بە شانی خەتم ئەنبیایەدا |
حەتتا ڕوئیەتێ کە بۆ ئەویچ بوو | دەڵێن وەختێ بوو لە دنیا دەرچوو |
ئەر «وەلی» ئیزهار دینی فەرمووگە | ئەوە شهوودی غەڵەبە بووگە؛ |
مەستی گێجی دا و خستیە مەلە | وتی ڕوئیەتە، یا موئەووەلە |
بەڵێ بە نەقڵی تەشکیک نەماگە | بۆ زۆر بوزورگان بە خەو ڕوویداگە |
وقووعی ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت | دەوێ بە دەلیل کیتاب و سوننەت |
ئەر کەسێ بڵێ: تاریکە چاوم | تووشیاری دەلیل، زەحمەتە ناوم، |
لەبەر «ليلة البدر» ئەر دەوێنێ | «الي ربها ناظرة» خوێنێ |
ئەمرێ جەوازی شکی نەماوێ، | موخبیری سادیق خەبەری داوێ |
کە واقیع دەوێ، ڕاسە بە تەحقیق | واجبە بەوە گشت بکەین تەسدیق |
لەم مەتڵەبەدا ئیجماعی ئوممەت | بەر لە حودووسی ئینکار و بیدعەت |
بووگە لە سەری وقووعی ڕوئیەت | کەوا موستەلزیم جەوازە و سیححەت |
لەسەر ئەمیچە ئایەی زاهیرە | مەحموول لە زاهیر موتەبادیرە |
ئەو ئیجماعیانە زۆر موعتەمەدە | لەو ئیجماعە دەر ڕێگەی پێ مەدە |
با بەس بێ دەلیل عولەمای کامیل | بێینە سەر دەلیل جەرگەی ئەهلی دڵ |
چەند کەس هەن دەرچووگ لە دەس نەفسانی | موسەففا لە ڕەنگ وەسفی ئینسانی |
ئار و دووی وجوود سووژیاگ نەوێ | نییە لەلایەن هیچ ڕۆژ و شەوێ |
پێی دڵ لە زنجیر «ما سوی» موتڵەق | موشتاق دیدار مەحبووب بەرحەق |
بەهەشت جێی سروور غەم لێی ئەودەر وێ | دەردی ئینتیزار مەوتی ئەحمەر وێ |
ڕاسە بێباکە و ئیستیغنای دەوێ | ڕێی ڕەحمی مەحبووب بەرحەق ناکەوێ |
پەردە لە جەمال نەدێرێتەوە | خۆی لە موشتاقان بشێرێتەوە |
حاشا سەد هەزار مەرتەبە دوورە | عاشق شاد نەبێ بەو شۆڵەی نوورە؟ |
بە حەق بە لیقای «باقی» شاد ئەبن | هەر بەو لیقاوە دڵئازاد ئەبن |
«رزَقَنا الله بفضله | و حفظنا من آثار عدله» |
پشتی ئەم ئەسڵە ئیستیفابێزە | دامنەی لایقە بەم پەراوێزە |
وەسف ئەر جێ بێڵی تالیبی زات بی | لە فەرزی «شاهـ» بی دەشێ هەر «مات» بی |
عیلمی کونهی زات بۆ کەس ڕوو نادا | نە لە دنیادا نە لە عوقبادا |
ئەر بڵێی ڕوئیەت بۆ دەلیل چییە؟ | ڕوئیەت موفیدی حەقیقەت نییە |
زاتێ نیشانەی بێ نیشانی وێ | دەشێ عیلمی کەس چی لێ زانیوێ؟ |
ئەوە بێتە زەبت زیهن و مەعریفەت | هەر وجوودە و سەلب، ئیزافە و سیفەت |
بێ نەوع و جینسە ناگونجێ «ما هو؟» | «تَقَدَّسَ مَن لَيس ٳلا هُو» |