عەقیدەی مەرزیە/مبحث الايمان بالله
Appearance
دەمێ دووبارە لە ئیمان بدەین | موتەعەللقی ئیمان بەیان کەین |
ئەرچی پێی ئیجمال ئەر بێرینە بەین | موستەفاد دەوێ لە شەهادەتەین |
لاکین موافیق حەدیسی ڕەسوول | مونحەسیر بووگە لەسەر شەش ئوسوول |
الاصل الاول من الاصول السته | |
ئەسڵی ئەووەڵمان بزان بە یەقین | باوەڕە بە حەق «رب العالمين» |
چلۆن باوەڕێ؟ ئینکار مەلوول کا | وە ڕووی کوفردا چاک گەردەلوول کا |
نەسیمی ئونسی لێت دا لەسەردا | خاشاکی نەفسی لاوا لەبەردا |
شەفەوی لە دەم دڵت بسێنێ | یادی لێوار و کەنار نەمێنێ |
لە گەردی نوختەی سیاە و سفید | پاکت کا هەر وەک کەلیمەی تەوحید |
ئەر هاتییەوە باز وە بەقاوە | وە بۆی موحەممەد ڕەسولوڵڵاوە |
ئەر سەد کەنارە و دەوێ شەفەوی | قابیلی نوختەی تەعەللوق نەوی |
دانیشە لەسەر سەججادەی ئیرشاد | بۆ تەزکییەی نەفس تەکمیلی عیباد |
«لي مع الله...» وەک مەلەکووتی | جێ بێڵ، بێر ئەسەر وەسفی ناسووتی |
بێ ئەمری مەناس، حوزوور کە مەناس | خاس بگرە ئە دڵ تەفسیری ئیخلاس |
ئیجمالی دەوێ بۆ قەلبی سەلیم | لە «بسم الله الرحمن الرحیم» |
لاکین «قُل» بڵێ بێ وە تەفسیلدا | خاک بکە وەسەر جەبریی زەلیلدا |
کە هەڵیدا «قُل» قوڵ وە کەناردا | کەفی جەبری ڕێت بەم دیو لێواردا |
ئەمرت کە زانی هەر لە موختارە | دیتر حاڵی جەبر بێحاڵ دیارە |
تۆ، ئەرچی «هو» مەشهوورە و ڕاسە | یانێ: بزانە شان و حاڵ واسە، |
بڵێ ئەوەتە «الله» ئەو زات | ئولووهییەتی بۆ هەیە ئیسبات |
ئولووهییەتیچ لای«بعض الفحول» | «وجوب الوجود» بۆ ئەوە مەدلوول |
خالقییەتیچ وەک مەعبوودییەت | خاسەی لازیمەن بۆ ئولووهییەت |
ئەو ئەوییەتە کەوا ڕاجیعە | «هُوَ» ئەباڵ ئەو بۆ دڵ ساتیعە |
بەڵام چی بکەین لەو بێ چاوییە | ناوینێ تەعتیل دەوێژێ نییە |
ئەحەد کە ناکاو مەوجێکی داوە | پووشی شیرک و نەقس دەداتە لاوە |
بۆچ؟ مەعنای: یانێ تەنیاس لە زاتدا، | لە گشت ئەفعالدا، لە گشت سیفاتدا، |
لە هەموو ئەنواع تەرکیبە بەری، | لە گشت کەسرەت و تەعەددود عەری |
پاکەو مونەززە لە هەموو چشتێ، | کەوا بۆی کەریە ئیمکانی لێ تێ، |
وەکوو تەحەییوز، وەکوو جیسمییە | وەک موشارەکەی «حيث الماهية» |
پێ بنێ وە چاو ئەهرەمەنیدا | وە موجەسسیمە و وە وەسەنیدا |
سەنەوی شەق دە هەتا دیارە، | موعتەزیلە هیچ، زوو بەر کەنارە! |
ئەر شیرکی جەلی ئەگەر پەنهان وێ | ئەر نەقسی پەنهان وەر نومایان وێ |
بێ درۆ بیدروو لەسەر ڕێتەدا | نەک بچۆی دڕک وە ژێر پێتەدا |
الله الصمد: محتاجّ اليه | كُلُّ ما سواه، فعوِّل عليه |
حەق بە زاتی خۆی غەنیی موتڵەقە | مەخلووق بە گشت وەجه موحتاجی حەقە |
تیکراری «الله» دەفەرمووت بێ لۆچ؟ | ئەگەر وا نەوێ ئولووهییەت بۆچ؟ |
«تیکراری «الله» دەفەرمووت بێ لۆچ؟ | ئەگەر وا نەوێ ئولووهییەت بۆچ؟» |
«لم يلد»، یا وەڵەد بۆچییە؟! | بۆچ؟ بۆ هیچ شەیئێ موجانیس نییە |
هیچ موحتاج نییە، عەدەمی ناوێ، | موعین و خەڵەف بۆچ بێن ئەم ناوێ؟ |
نایگرێ بە خۆی نە کەژ نە سارا | ماخۆلیای قەول گرۆی نەسارا |
ئەگەر بۆ عیللەت ئەمە مەدلوول وێ | کە موناسەبەی دەگەڵ مەعلوول وێ |
کەوا حەکیم پێی تەلەففوز دەکات | مەفهوومە لە لەفز «موجَب»ی «بالذات» |
پێی مەڵێ عیللەت زاتی موعەللا، | ئەم نیسبەتە و ئەو؟ «حاشا و كلّا» |
دەلیلی و «ولم يولد» بەیان کەم: | لەو زاتە سەبقی نەبووگە عەدەم |
چ بۆیێکی خۆش لەم عیللەتە تێ | حەق مەعلوول نییە بۆ هیچ عیللەتێ |
لە «عَلّي عيني» وەک «يدالله»ی | بێ فەڕ حاڵی بوو، وەک ساهی و لاهی، |
موشەببیه حەقی نەدی لە ناودا، | دەسی تەشبیهی دا وەناو چاودا |
گوێ مەکە لە کەس هەر بەم مەعنایە | باوەڕت بوێ: خودئایە |
یانێ وجوودی «لذاته»یە، | بووگەو هەس، دەوا و مووجیدی نییە |
هەر ئەوە «بالذات واجب الوجود» | «ذوالالوهّيه» و خالیق و مەعبوود |
مەقسوود و مەوجوود بە حەق هەر ئەوە | بێ موعین، تەنیای موتڵەق هەر ئەوە |
بێ شەریک و میسل، بێ شبیهە و نەزیر | بۆ موتیع بەشیر، بۆ بۆ عاسی نەزیر |
حەقیقەتێکە بێ چەند و چوونە | لە دائیرەی عەقڵ مەخلووق بیروونە |
هەرچی بشنۆیە یا بوێنییە | یا بزانییە ئەوە ئەو نییە |
بۆ ماسیوای ئەو زاتە تەعریفە | بۆ ئەو وا نییە بیزان لەتیفە |
«و لا يشبهُ و لا يَشتَبِه | لا هو بشيء و لا شي ء به» |
«ظاهرّ لكن باطد الاسرار | باطنّ» ئەمما «ظاهر الاّثار» |
ئەزەلی و ئەووەڵ بە بێ بیدایەت | ئەبەدی و ئاخیر وە بێ نیهایەت |
ئەزەل پەیمانی دەگەڵ ئەبەد کرد | ئەزەل هەڵبگرد، ئەبەد دابگرد، |
ئەو سەر بەراو ژوور تا قووەتی بوو | ئەم سەر بەراو ژێر تا تاقەتی چوو |
ئەو دەڵێ: فریاد، «أين ابتداه؟» | ئەم دەڵێ: هەی داد،«أين انتهاه؟» |
«من جهه الذات» لە ئەشیا تەریک، | من «حیث الصفات» بە گشتی نزیک |
ئیشارە ڕێگەی ئەلای ناکەوێ | بە «هُنا» لەگرە، بە«ثمّه» لەوێ |
«لم يَكَد اصلاً يتحد بشيء» | عالەم بەو قایم ئەو قایم بە خۆی |
نە جوزء نە جوزئی، نە کول نە کوللی | بەعیدە لە عەیب حال و مەحەللی |
بۆ حەوادیسات هیچ مەحەل نییە | لە کوفوو، لە ضید، لە نید بەرییە |
نە شەکل و سوورەت نە هەیوولایە | نە مورەککەبیچ لە هەردوو لایە |
لە جیهەت کەنار، لە حەییز ئەودەر | «ليس بعرض و لا بجوهر» |
«ليس بجسم و لا جسماني | و لا بروح و لا روحاني» |
نە لە زەمینداس، نە لە ئاسمان | «ليس في الزمان و لا في المكان» |
دوورە لە مەتا و کەم و کەیف ئەین | حەرەکە و سکوون وەسل و فەسل و بەین |
ئەوە «مؤثر في الوجود» و بەس | جَلَّ، تعالي، عَزَّ، تقدّس |
بێ وێنەیە و ماددە، بێ موددە و ئالەت | وە بێ ماندەگی و عیجز و مەلالەت |
ئاوردییە وجوود گشت ئەجزای عالەم | لە عەدەم، دیسان دەیواتەو عەدەم |
لە ئەزەل ئەو بوو، نە هیچ بوو، نە کەس | بە بێ چوون دەگەڵ هەموو چشتێ هەس |
ئاخریچ هەر ئەو دەمێنێت و بەس | یەعنی غەیری حەق دڵ بە هیچ مەبەس |
«كما في الأزل في ما لا يزال» | پاکە و مەقەددەس لە نەقس و زەوال |
مەوسووف بە ئەسما و سیفاتی کەمال | چ وەسفی جەلال، چە وەسفی جەمال |
چە سیفات زات بێ تەشبیهە و میسال | چە سیفات پاک حەمیدەی ئەفعال |
زاتی گشت قەدیم لە حودووس سافی | وجوودی و فیعلی، حادیس ئیزافی |
وەکوو خەلق و ڕزق، وەکوو ئینتیقام | ئیحیا و ئیماتە و ئیکرام |
«تعّلقاتُ وصفِ قدرتهِ | بكونِ المقدور كلَّ في وقتِهِ» |
لە دڵی پڕ زەوق بێ ئیعتیسافدا | هیچ مەحزوور نییە لەم ئیتتیسافدا |
ككون الحقِ تعالي وحده، | قبل العالم، معه، بعده |