Jump to content

عەقیدەی مەرزیە/مبحث الصفات الله

From Wikisource
312656عەقیدەی مەرزیە — مبحث الصفات الله1860مەولەوی تاوەگۆزی
ئەزەلییەت بۆ ئەسما سابیتە لە وەجهی رجووع ئەباڵ قودرەتە
سیفاتی زاتی هەر وەکوو زاتن خارج لە دەرکی گشت مەخلووقاتن
هیچ مەعلووم ناون بۆمان «كما هي» ئەزەلی و ئەبەد ناموتەناهی
با تەعەلووقیان واحید «بالذات»ن «حيث التعلق» بێ نییهایاتن
گشت زائید لە زات نە عەین و نە غەیر «من حيث الايجاد آثارها خير»
وەک «ما اسابك» دەکا، بێ گومان، ئیما «ما تري في خلق الرحمن...»
با وجوود موکەللەف نییەن بەمانە سیفاتی ئایا زائیدن یا نە؟
یا خۆ ئەمیانە عەینی ئەوەیە یا تەغایوریان لە بەیندا هەیە
بۆ زاتی ئایا غەیرن یا خۆ عەین؟ حەواڵەی کەشفی ئەسفیای دەدەین
ئێمە مەحجووبین با لاچین لە بەین قسەی لێ نەکەین چاکە و دەیچیکەین
بۆچ؟! ئەهلی هەوا غاڵبن تەواو «لاعلاج» ئینسان تێرنە ئەو جەواو
ئەگەر سیفاتی نەفسی زات دەوێ لزوومی چەندێ مەحاڵات دەوێ
ئەووەڵ: دەوێ حەمل «بلاافادة» دووەم: مەسەلا عیلمە ئیرادە
سێیەم: عەقڵی تۆ دەشێ جازم بێ مەسەلا بە بوون واجب عالم بێ
بێ حاجەت ئەباڵ ئیسبات بە بورهان چت نەفسی خۆیە زەروورە و عەیان
چارەم: بۆی عیلم «واجب الوجود» «بالذات» سانیعی عالەم و مەعبوود
قسەیچ لە نەحوی «عالِم»دا نییە کەوا حەملیان «مواطاه»ییە،
بەڵ قسە لە بەحس نەحوی «علم»یە کەوا حەملیان ئیشتیقاقییە
هەرگاە کە نەفسی زات بن ئەوانە مەحاڵاتەکە زاهیر بزانە...
ئەر دەڵێ ئەوسا لێی لازم دەوێ کە تەغایووری ئیعتیبار نەوێ
چە مەحاڵێ هەس ئەگەر بڵێ: «ذات، حيث التعليق بذي المعلومات،
عالمُ، بل علمّ.» «على ذا القياس» تەقریری باقیی سیفاتیچ هەر واس
مەعنای حەملیان یانییهای زاتی «متعلّقُ بالمعلوماتِ»
«وهكذا» وا فایدەی بوو عەیان ئیفتیقاریچی بوو ئەبال بەیان
تەمایوزی بەین ئیعتیبارات بوو تەکەسسوریچ بۆ وجوود نەیدا ڕوو
هەر وەک ئەو جوملە مەشهوورە لە بەین: ئەڵێن «الواحد نصفّ لِلاثنين»،
سولسی سیانە، ڕوبعە بۆ چوار، تا هەرکوێ بڕۆت نایەتە شومار
دیارە مەوجوود هەر واحید دەوێ حەملی موفیدە و نیسفییە جگێ
دەڵێین بوونی زات پاکی عەلییە بە نەفس و عەینی ئەو تەعەلووقیە
باتیلییەتی زۆر بەدیهییە «ككون الواحد نفس النصفيه»
«بل أّنما هو عالمُ، قدير، حيٌّ، مريدُ، سميع، بصير»
پەس ئەوا ماوە لەم ڕەواقەدا کەلام لە مەئخەز ئیشتیقاقەدا،
وەکوو قودرەت و عیلم، «وَإنّه معنيُ زائدّ ليس نفسهُ»
بۆچ؛میسلی قودرەت «ربّ البريّه» لە ئیعتیبارات عەقڵییە نییە
بەڵ لە مەعانیی حەقیقییەن گشت لەم دوو شیققانە یەکێ بگرە مشت
ئەر عەینەن عەدەت بۆ مەحاڵاتە، وەر وەرای زاتەن مەتلەب ئیسباتە
نییە دەلالەت سەمعی و عەقڵییە لە بۆ ئیزاحی مەعنای غەیرییە
«نَعَم في صفات جنات الباري» هەیە ئیتتیافاق بۆ ئوممەت جاری
کە مەنعی ئیتلاق غەیرییەت دەکەن ناویان بۆ زات وەک ئەغیار نابەن
«بناء عَلى ذاكَ الإتّفاق تحن نقطع بمنع الإطلاق»
تەعریفی غەیریچ وا کە مەشهوورە بۆ بەڵەدییەت لەگرە زەروورە
غەیر ئینفیکاکیان لە بەیندا دەوێ یا خۆ دوو زاتن ئەمیان ئەو نەوێ