عەقیدەی مەرزیە/مبحث الایمان بالیوم الآخر و علامات الآخرة
Appearance
«حَمداً لَه» بەو یاد دەڕۆت بە ئەمین | یەومی ئاخیریچ ئەسڵی پەنجەمین |
«دارالعمل»ە نەشئەی ئوولەوی | «دارالجزا»یە نەشئەی ئوخرەوی |
نەوبەی ئەو ڕۆی، نەوبەی ئەمیچ تێ | عەلاماتی هەن یەک یەک دەشێ بێ |
یەکێکیان بەعسەت نەبیی خۆمان بوو | ئاخر پێغەمبەر ئاخر زەمان بوو |
خورووجی مەهدی لە ولدی حەسەن | سەرزەمین دەکا پڕ عەدل و مەئمەن |
فی مُدَّتِهِ خُلفُ الٲئمة | وَ قد يَؤُمُّ هذه الٲمَّة |
حەزرەتی عیسا هەم دەیێتە خوار | چون تابیعە بۆ سەییدی موختار (س) |
«ٳظهاراً لِذا» بۆ خەواسّ و عام | قد يقتدی والمهدِیّ ٳمام |
ئەر بعدەز چەندێ لێیان بوو تاقی | تابیعە و هەر شەرع خۆمانە باقی |
بینا بەر تەقدیم فازیل لە مەفزوول | عیسا ئیمام بێ جەمعێکە مەقبوول |
«ما ٲمكن» لە لای ئەهالیی کەمال | یەقین چاکترە ئیعمال لە ئیهمال |
خورووجی دەججال مەسیحی ئەعوەر | تێت بە دنیادا بە سواریی کەر |
یەئجووج و مەئجووج هەم «دابّة الارض» | دوخان تێ دەگرێ دنیا توول و عەرز |
لە مەغریبەوە هەڵاتنی خۆر | سێ خوسووف دەبەن با بتبێ خەبەر |
یەک لە لای مەشریق، لە لای مەغریب یەک | یەک لە جەزیرەی عەرەبدا بێ شەک |
ئارێ لە یەمەن هەم دەیێتە دەر | خەڵقی دەپێچێ بۆ تەرەف مەحشەر |
عەلامات زۆرن قسەی لێ ناکەین | بەیانی ئەحواڵ بەرزەخ بێتە بەین |
مەعلووم لە ئالای یەکێ حەیاتە | بەڵێ ئالای گشت ئالای مەماتە |
وەسیلەی مەهین «متاعّ قليل» | ڕێسی دینی میهین «مطاعّ جليل» |
خوسووس کە حەیات پەنجەی دا لە عوود | هەس نەوای سیوای لە «ٲناالموجود» |
نە ئولووهییەت حەق حەق هووەیداس | نە عوبوودییەت خالیسەی پەیداس |
بێڵان، دیت چلۆن دەنەوییەوە؟! | چەپە ڕاست بنێت بە زەوییەوە |
سائیل و موجیب با حەق هەر خۆی وێ | ڕوو بنوێنێ و کار موددەعی تەی وێ |
کە کەوتە لاوە ماسی کەم نم بوو | تەقابوڵ لاچوو چی زەڕڕە گوم بوو |
مەوج و تەشاوی گشت چوونە لاوە | دەریا ساف، خورشید هەر وەک خۆی ماوە |
چاوی بەسیرەت ئێمە مژمۆرە | ئەگەر نە پێشڕەو عیزرائیل زۆرە |
ڕوینی یاران گشت وە دڵگیری | بگردنی عومر، زەعیفی و پیری |
هەموو پێت دەڵێن: چاوت وا تێوە | تەدارەک بکە زوو بێ بە ڕێوە |