عەقیدەی مەرزیە/مبحث المنکر والنکیر
Appearance
کە مردین دیتر نامێنێ مەجال | نەوبەی مونکەرە و نەکیرە و سوئال |
مردگ باز ڕۆحی پێدا تێتەوە | «كما فی الدنيا» وا دەوێتەوە |
بەد ڕاکشیاگە وەک دەفنی دەکەی | چاک تێتە سەر چۆک زەریف لەسەر خۆی |
باری! یاریدەر غەیری تۆ نییە | دەڵێن ڕەببت کێس؟ دینی تۆ چییە؟ |
«ما فی قلبكم و ما فی فيكم» | «فی هذا الرجل المبعوث فيكم؟» |
بۆ «هذا» مەحسووس موشاهەد دەوێ | دەشێ پێغەمبەر حازر بێ لەوێ |
ئەر دەڵێی: ساتێ چەند هەزار دەمرێ، | بوونی لە گشت جێ تەسەوور دەکرێ؟ |
لە جوزئی دەرچوو ڕۆح، کە کوللی بوو، | موحیت تێیەدا موتەجەللی بوو، |
ئەر لەو ساتەدا خۆی بنوێنێ | لە چەند سووەردا عەجەب مەمێنێ؛ |
«هذا صادِر من الٲوليا | فما ظنكم مَعَ الٲنبيا؟» |
هەر ئانێ خۆرشید موتەجەللییە | دووری و نزیکی تەفاوت نییە |
جواب هەر تەرز بێ شارەزای کوتوب | لە تەفسیلەدا نییەسی حوجوب |
حوسنی خاتیمە مەجهوولە؛ بگری | واوەیلا لە حاڵ، هاها «لا ٲدری» |
تەماشای «كما تَموتون» بکەی | دەڵێ چلۆن بووی وا جواو دەدەی |
وەک سوئال تەعزیب فیرقەی کافیرین | تەعزیبی بەعزێ عاسیی موئمینین |
تەنعیمی موتیع لە گۆڕدا دەوێ | گشت حەقن ئیمان «بالغيب»ی تەوێ |
تەعزیب و تەنعیم، لە حەق لامەدە، | پێکەوە لەسەر ڕۆح و جەسەدە |
لە لای ئەهلی حەق ڕاسە و تاقییە | ڕۆح بەعدەز مەوتی بەدەن باقییە |
وابزان ئەسەح خەبەری داوێ | وەک عەجبی زەنەب فەنای بۆ ناوێ |
قول لە ئەمری ڕۆح هەڵ نەکەی، بیبەس! | «قُل «الروحُ من امر ربّی»» بەس |
ئەمە کە دەڵێن: مەییت جەمادە | نەحوی تەعزیبی بۆ ناوێ، بادە |
بۆچ؟ با ئیجاد کا «معطی للجزا»، | لە گشت ئەجزادا یا بەعزێ ئەجزا، |
«نوعاً مِن حياة بِقَدَرِ ما | يُدرِكُ اللّذّةَ ٲوِالٲلما» |
«وَذا، لَعمری، لا يَستَلزِمَن | ٳعادة الروح لِذاك البَدَن» |
«وَ لَا التّحرّك وَ لا الاضطراب | و لا ٲن يُری ٲثَرُ العذاب» |
حەتتا مەسلووب و مەقتوولی پەل پەل | مەئکوولی «فی البطن يُحيی و يُسٲل» |
مونەععەم دەوێ، موعەززەب دەوێ | هیچ کەسیچ چاوی با پێی نەکەوێ |
«مُخفي النارِ فی الشجَرَ الٲخضر» | دەتوانێ ئیخفای ئەمانە یەکسەر |
ئەم نەشنەفتن و نەدینی تۆیە | ناوێ بە «نافی» ئەم گفتوگۆیە |
دەلائیل زۆرن باوەڕت بوێ | تێفکرێ لە لات کەسێ دەنوێ |
لە خەودا دەگری و دەڵێ و دەشنەوێ | هەڵدەسێ و دەڕۆت پێی هەڵدەکەوێ |
ئازاری دەوێ یا شادمانی | تۆیچ هەر وای لە لای هیچ پێی نازانی |
«تَنَبَّه الی ذلك التحرير | ««النوم ٲخ الموت» قد يشير» |
«قال فی الٳحيا حجّةُ الاسلام، | عليه الرحمة، فی هذا المقام» |
مەقاماتێ پڕ شیفا و ئیشارات | «بعينها اشرب دَفعَ الحرارات» |
ئەر لە ئەدیللەی سەمعی گوێ بکەی | لەقی دەلیلان هەموو دەکەی پەی |
ئەشرات و ئوموور بەرزەخی سابیق | واقیعاتی یەوم ئاخیری لاحیق |
ئیمکانیان شکی تێدا نەماگە | بە وقووع سادیق خەبەری داگە |
سەلەف باوەڕیان بووگە بە هەموو | «فلنقتدِيَن نحنُ بِهِمُ» |