عەقیدەی مەرزیە/مبحث الآخرة و المعاد
Appearance
ئەر ئومووری یەوم ئاخیر دەکەی یاد | «رُم تفليها؛ فمنها المَعاد» |
موراد نە مەعاد ڕۆحانییەیە | بەڵ موراد مەعاد جیسمانییەیە |
ئیجادی ئەجزای ئەسلییەی ئەجسام | دووبارە «بَعْدَ الٳفنا و الٳعدام» |
یاخۆ لەدوای تەفەڕڕوقیان | پەرێشانییان، تەمەززوقیان |
جەمعی دووبارە و بە هەم زەم کردن | وەک ئەووەڵ ئەرواح پێدا ئاوردن |
وەها شەرع و عورف ئەگەر هەڵکەون | پێیاندا بڵێن: ئەمانە ئەون |
زەید ئەر ئیمساڵیچ زەید نییە چییە؟ | گشت کەس دەزانێ پارێنە نییە |
تەشەخخوسێکی جگێچ دەوێنن | حەقی پاریچی هەر لێ دەسێنن |
قسەی لای ئێمە زەریف جەلییە | لە ئیجادی جەمع ئەجزای ئەسلییە |
«من بعد احدی تَيْنِ الصورتين» | ئەرچی حەق واوێ تەوەققوف بکەین |
وەهمی تەناسوخ ئەوا غەڵەت بوو | خواردنی ئینسان ئینسان سەقەت بوو |
ئەر بڵێ جوزء ئەسلی «يَحْتَمِل» | نوتفەیە بوێ «وذاكَ مُشكِل» |
دەڵێم «لَعَلَّ جَنابَ الباری» | حیفزی کا وقووع نەدا دیاری |
مەعاش تەنگ دەکا ئینکاری مەعاد | «لَا تُنكِر كَمَا بُدِءنا نُعَاد» |
بۆچ؟ ماددە قابیل، بەڵ قابیلترە | قودرەتی قادر وەک خۆی حازرە |
«بَيْنَ الوجودَيْن ٲوِ الايجادَين» | چە ئیختیلافێ مەزەننە دەبەین |
ئەر دەکەی ئینکار یەکێ لەمانە | تێڵێتە چاوت قورئان «بَنَانه» |
پشتشکێنە بار ئەم تەرزە فامە | «هَلاَّ يَخَافُ المُنكِرْ عِظامَهُ؟ |
فِرْقَةُ العِناد قد ماتت، ٲيها... | فاقْرَٲن «يس» حتی «يحييها»» |
ئەر پێشەی سەردەس مەفتوونی «ٲبَیّ» | جەوابی حەڤرەت تەماشا دەکەی |
تێژیی قەتعیی ئەو تەرزە دەلیلە | بڕندەی ڕەگی دڵی تەئویلە |
شیعەیێ وتی: خۆ یەقینییە | لە لامان مەعاد جیسمانی نییە |
بەدەنێ ترە «خالِقُ العباد» | دەیکاتەوە وەک ئەووەڵ جار ئیجاد! |
وتم: لاشەی کێس بۆ لای نەجەف چوو | بەو بۆی خۆشەوە؟ خۆشی مەبهووت بوو! |