عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحساب و الکتاب و الصراط والمیزان
Appearance
«منها المجازاة» حیساب و کیتاب | ئەر دەکەی تەلەب حیکمەتی حیساب |
تا بزانن گشت ئەهلی عەرەسات | فەزڵی موتتەقین، فەزیحەی عوسات |
تەتمیم بێ لەبۆ مەسەڕڕەی ئەوان | بۆ تەئەسسوف و حەسرەتی ئەوان |
وەرنە «عالِمُ الاشْياء بالمَرَّة | لا يَعْزُبْ عَنْهُ مِثْثَالُ ذَرَّةْ» |
«وَمِنْهَا الصَّراط و كَذَا الميزان» | جارێ نەوبەتی سیراتە بیزان: |
جیسرێکە بەسەر دۆزەخدا تا سەر | «ٲحَدّ مِنَ السَّيْفْ، ٲدَق مِنْ شَعَرْ» |
بۆ تەمامی خەڵق یەکسەر مەعبەرە | نموونەی ڕێگەی شەرعی ئەنوەرە |
وریا وە لەم ڕێ نەختێ کل نەوی، | لەم ڕێگە لات دا لەوێ دەکەوی |
توولی پێ نەدەین دیتر گفتوگۆی | وا بەمدا دەڕۆی بەودایچ وا دەڕۆی |
گوزەر بە عادەت ئەرچی مەحاڵە | مومکینە «بالذات» قودرەت لە ماڵە |
ئاخر بۆ تەعزیب ناپاکان دەوێ | چاکان و پاکان پەکیان ناکەوێ |
تەنافباز ئیستە کەس بۆچ ناکەون | تەنافبازی چاک ڕێگەی حەق ئەون |
«فمِنهمُ كالبرق، و مِنهُم كالريح» | تا ئاخر دەڕۆن شاد و موستەریح |
«ٲمَّا الميزانُ فَلَهُ لِسَانْ | وَ كَفَّتَانِ وَ لَهُ سَاقانْ» |
یەکێکە، جەمعی تەعزیمە و شەرەف | «وهذا لَدی بعض مِنْ سَلَفْ» |
قەولێکیچ هەیە قسەی ئەمەیە: | بۆ کوللی فەردێ میزانێ هەیە |
«يُعْرَفُ بِهِ مِقْدارُ الٲعمال | فَوّضْ ٲمرَهُ ٳلی ذی الجَلال» |
«فَلاَ تَبْحَث عن كيفيّتِهِ | عَلي ما ٲريدْ صَدّقَنْ بِهِ |
قيل: يُوزَنُ صُحُفُ العمل | بِهِ، وَلدی قول قد يُجعَلْ» |
«حَسَناتْ» بە جیسم پاک و نوورانی، | «سيّئات» بە جیسم بەد و زوڵمانی |
«وَعَلی هذا بلا قيل و قال» | مەدفووعە شوبهەی ئەهلی ئیعتیزال |
سوئال لە حیکمەت بکەی بۆ جەواب | «حسابُ الحكمة كما فی الحساب» |
عەلاوەی ئەمە لەسەرمان نییە | وەجهی حیکمەتی فیعلی حەق چییە؟ |
خەیر «فرضاً» ئەر فیعل حەق موعەللەل وێ | نەزانینمان بۆچی خەلەل وێ؟ |
وایان فەرمووگە: میزانی عوقبا | عەکسە بە نیسبەت ترازووی دونیا |
دەڕۆت لە وەختی کێشانەی کردار | لای سەنگی بۆ ژوور، لای سەبوک بۆ خوار |
لەم کێشانەدا مەکێشە خەفەت | بۆ وەجهی «ٲوْمَتْ»، «ثَقُلَتْ»، «خَفَّتْ» |
«مِنْها سُؤالُ الرَبَّ المُهَيْمِن | حينَ ما يُدْنی عَبْدَهُ المؤمن» |
یەکێ تریچ حەوز، مەدحی و عەرز و توول | تەلەب کە لە قەول حەزرەتی ڕەسوول |