عەقیدەی مەرزیە/مبحث الخلفاء والصحابة
Appearance
خەیری ئەو زەوات «ذاتُ الكرامه» | فیرقەی عەلییەی سەحبی کیرامە |
ئەوانەن ئەوان، چاکیان بناس، | «خير ٲمة ٲخرجت للناس» |
ئەدەس ئەوان کەوت دەرەجەی قوبووڵ | ڕەزامەندیی حەق، سوحبەتی ڕەسووڵ |
بکە بە چاوی دڵ تەماشایان | لە قورئانەدا مەدح و سەنایان |
ئینسافت بوێ نەزەر کە وردورد | چلۆنە شەخسێ خودا سەنای کرد |
نەک هەر لە جایێ، جا یەکێ، جا دوو، | ڕاس وە بێ جادوو «جاهدوا، جادوا» |
بە موجاهەدەی ئەسغەر و ئەکبەر | بە جوودی مەیسوور یا مەعسوور یەکسەر |
بە جەلای فیترەت لە ژەنگی فەترەت | بە جەلای مەوتین مەئلووف و هیجرەت |
بە نەفس و بە ماڵ «فی سبيل الله» | «با الله، مع الله، فی الله، لله» |
«وَالله اشتری و هم قد شَروَا | ما لهم، بل ما لهم، ما عَتَوا» |
ناکەت چە حاجەت پێوان بە «اوان» | سەد هەماری غەیر بە مشتی ئەوان |
های لەو تەسدیقە و عەزم و ئاهەنگە | لەو بەزلی ماڵ و ڕۆحە بەوڕەنگە |
لەو قەولە، فکری چاک لێ کەرەوە، | لە گەرمەی جەنگدا داتە دەرەوە |
«من فمِ الانصار والمهاجرة: | ٳمّا الغنيمة ٳمّا الآخرة» |
هیچ وارید نەوێ لە شەئنیاندا | بەسن بۆ دەلیل لە فەزڵیاندا |
دەزانی، نەکەی ئەر لە حەق عودوول، | «ذوو اجتهاد كلّهُم، عدول» |
«ليسَ لهم مِن ٲحَد مُعادِل | وَ لِما جَری مِنهُم مَحامِل» |
«بهوی النفسِ ٲصلاً ما التحق | بل كان للحق فی الحق علی الحق» |
کوژیاگ و بکوژ وان لە گوڵگەشتدا | لە گوڵگەشتی دەشت سەحرای بەهەشتدا |
بۆی دەبێت هەر یەک بە قەدەر نەسیب: | ئەجرێ بۆ موخطیء، دوان بۆ موسیب |
جوننەی ئیجتیهاد ئەسحابی جەننەت | نایبا تیری تەعن ئەربابی جیننەت |
بوغز و شەتمیان، سەب، تەعن و لەعنەت | یا کوفرە، ئەڵبەت، یا فیسق و بیدعەت |
ئەدووی هەر کامێ لەوانە کەوی | توشیاری یەکێ لەمانە دەوی |