عەقیدەی مەرزیە/مبحث یزید
Appearance
لەعنی یەزیدیچ بەحسی نەدەین توول | ئیمان پەنهانە و خاتیمە مەجهوول |
ڕاسە ئەفعالی قەبیحی زۆر کرد | بەڵێ چووزانی ئیمانی نەبرد؟! |
لەعنەت یانێهای تەردێکی ئەبەد | لە ڕەحمەتی حەق ڕەحیمی سەرمەد |
بێ بورهان، دەخیل! کەی جائیز بوو کەی | حوکم بە لەعنی خوسووسی بکەی؟! |
ئەر قوبحی فیعلی زاهیر دەلیلە | سەد وەک من و تۆی تێدا زەلیلە |
نە لەعنی یەزید بێ حوججەت بکەین | نە لافی ئیخلاس بۆ حوسەین بدەین |
چەند کەس هەن باغیز بۆ زاتی یەزید | مەوسووف بە وەسفی یەزید «بل يزيد»! |
موحیبن بۆ زات حوسەینی شەهید | نەفوور لە سیفات حوسەینی شەهید |
ئازاردەر بە حاڵ ئەولادی حوسەین | تاڵانکەری ماڵ ئەولادی حوسەین |
باغیزی بە دڵ ئەولادی حوسەین | دوشمن و قاتڵ ئەولادی حوسەین |
زاتی یەزید و ئەوسافی حوسەین | پیاگێکییان لێ تەرکیب دەکەین |
یەکێکیچ لە زات حوسەینی شەهید | لە ڕەزائیلی یەزیدی پەلید |
ئەو ببوغزێنن، ئەم بحوببێنن | بێن ئەو کەرە لەو هەڕگە دەرێنن |
ئەمە دین نییە، پێی دەڵێن گەمە | خودا عالمە چی دەکەن ئەمە |
شیعەیێ وتی: بە کەعبەی ئەعزەم | تا بمێنێم لەعن یەزید هەر دەکەم |
وتم: بە کەلام حەزرەتی «عليم» | تا بمرم «مُحِب» حەزرەتی «علی»م |
تەعنە لە ئەسحاب سەییدی سەروەر | تەعنە لە دینە، نییەی باخەبەر؟ |
ئاخر ئەم دینی ئیسلامی پاکە | باعیسی چاکەی دنیا و عوقبا کە |
لەوانەوە هات گەیشتە ئێمە | بەوان پاراو بوو ئەم زەویی دێمە |
ڕوواتی سوقات عودوول ئەوانن | موجتەهیدینی فوحوول ئەوانن |
خودا و ڕەسوول وان لە مەدحیاندا | مونکیر وان لە «ذمّ» لە قەدحیاندا |
تو خودا بێ بڵێ پێم وە پەنهانی: | قسەی کام لایان بە ڕاس دەزانی؟ |
«هَی لای مُنكِر هَی وَی لَبُوت لَولا | وَيلَه بُوتْ «ٲولی لكَ فَٲولی»» |
لە تەنقیسی سەحب دەکەوێتەو دەر | تەنقیسی جەناب خودا و پێغەمبەر |
لابە عەقیدەی ناپەسەندیدە | «نعوذ بالله من ذی العقيدة!» |
کافییە بۆمان سوننەت و کیتاب | «ٲمسِكُوا ٳذا ذكر الاصحاب» |
«ٲفضل تلك الفرقة العظام» | چوارەی لە پێنج، هەزار ساڵ تەمام، |
بەر لە ئادەم بێت وەلای فەرشەوە، | ئەنوار بوون لەلای ڕاستی عەرشەوە |
بۆی ڕاس مەر ئەو وەخت بۆت ئامشۆ کا | دەماخت خەبەر توففاحە بۆ کا |