عەقیدەی مەرزیە/مبحث السمع و البصر و الكلام
Appearance
پەنجەمین سەمعە و، شەشەمین بەسەر | هەفتەمین کەلام سێ وەسفن خودسەر |
سابتن بۆ زات خالیق، زیادە | لە وەسفی قودرەت عیلم و ئیرادە |
ئیرجاع بەوانە لە زاهیر دوورە | بۆچ؟ بێ زەروورە، کوانێ زەروورە؟ |
ئەگەر تۆ دەڵێی ئەم سیفەتانە | موحتاجن ئەباڵ ئەم تالەتانە؛ |
وەک ئوزون و عەین، وەک حەلق و لیسان | ئەوە بۆ ئێمەس ، نەک بۆ حەق، بزان |
چلۆن؛ سا دەشێ حەق عیلمی نەوێ | بۆچ؟ ئەویچ قووەی عاقیلەی تەوێ |
بەڵێ بۆ ئیسبات هەر سەمعی ماگە؛ | عەقڵی دیارە ژێر پێی کوتیاگە |
«والحاصل» نەک وەک سیفاتی خەلقن | حاجەت بە گوێ، چاو، زوان و حەلقن |
بەڵ لە چە وو چوون لە ئالەت بیروون | شنەوا و بینا، گۆیا بە بێ چوون |
دەشنەوێ ئایا بەعید ئەر نزیک | دەوینێ ئایا ڕۆشن یا تاریک |
تەعەللوق دەگرێ، «كما اشتهر» | سەمعی بە مەسمووع، بەسەر بە موبسەر |
لاکین سنووسی «علية الرحمة» | وەها دەفەرمووت، لێت نەبێ زەحمە، |
سەمع و بەسەری زاتی «عليه» | وەک سەمع و بەسەر مەخلووقات نییە |
هەر خاس وێ وە دەرک بەعزێ مەوجوودات | وەک بۆ بەسەر لەون، بۆ سەمع ئەسوات |
سەمع و بەسەری خالیقی مەعبوود | تەعەللوق دەگرن «بكل موجود» |
ئەر دەنگ ئەگەر ڕەنگ، ئەر سیفەت ئەر زات | واجب و قەدیم یا خۆ حادیسات |
«في الازل» جەناب زاتی پاکی حەی | بەو زات و سیفات وجوودییەکەی خۆی |
«في ما لايزال» بۆ زات و سیفات | وجوودییەی گشت فیرقەی کائینات |
بە بێ ئیرتیاب شنەوا و بیناس | بڕیاوە کەلام سنووسی، بیناس |
«بناء علي ما قد قرره» | موبسەری مەسمووع، مەسمووع موبسەرە» |
«والحاصل يعني يسمع بالبصر | يبصر بالسمع فاسمع تبصر» |
«ثم الكلام وصف أزلي | قائم بذات ربنا العلي» |
لە بەر و دوا و تەجەززی و عەدەد | لە حەرف و لە سەوت پاک و موجەڕڕەد |
وەسفێکی نەفسی و پاکیزە و قودسی | مونافیی سکووت ئافەتی نەفسی |
«قيل»: ئەگەر حەق موتەکەللیم بێ | قیامی حادیس بە حەق لازم تێ |
بۆچ؟ دەڵێن کەلام بەو موڕەککەبە | لە حەرفی حادیس موتەعاقیبە |
ئەم ئیتلاقیچە بە حەقیقەتە | پەس ئەو لازیمە ڕاسە و موسبەتە |
وەر فەقەت مەحموول لەسەر نەفسییە | ناوێ ئەو مەسمووع لە دەم نەبییە |
«كلام الله» وێ، ئەمیچ بە مەئال | دەکێشێ ئەو لای کافری و زەلال |
دەڵێین بە سەمعی ئەمە ئیسباتە | وەسفی ئەکەللوم قائیم بەزاتە |
نەک ئەو کەلامە کەوا مەعرووفە | مورەککەب لە جوزء لەفز و حرووفە |
قیامی بە زات حەققەوە نییە | دیتر کوا مەحزوور پێم بڵێ چییە؟ |
لەمیچ ئیزنی ئەم لزوومە نەدرێ | «كلام الله» یی لێ سەلب بکرێ؛ |
بۆچ؟ بۆ بە کەلام ئیلاهییە بوون | شەرت نییە قیام بە زاتی بێ چوون |
حوججەتت دەوێ ها ئەوە حوججەت | ئیستیعمالی ئەهل گفتوگۆ و لوغەت |
هەرکەس دەیزانێ ئەڵبەت دەیفامێ: | بە هەر زوانێ هەر کەس کەلامێ |
تەکەللوم پێ کا، ئەو کەلامییە | ئیزافەی ئەباڵ ئەو حەقیقییە |
با وجوود قیامی نییە، بیشنەو، | نە بە نەفسی ئەو نە بە قائیم بەو |
بۆچ؟ لەفز و کەلام مەعلوومە ئەوان | لە مەقوولەی سەوت قائیم بە هەوان |
هەوایچ هەڵگرە زەریف بکە سەیر | «ما كان الهوي قائمأ بالغير» |
بەڵ لە مەقوولەی قیسمی جەوهەرە، | قائیم بە نەفسی خۆی و خودسەرە |
«فذالك الكلام بالهوا قائم | ليس قائما بالمتكلم» |
«يضاف اليه لحصوله | بالتكئ القائم به» |
کەلامیچ دەگەڵ وەستی تەکەللوم | فەرقیان هەیە، لە کەس نییە گوم |
تەکەللوم تەئلیف، ئەو موئەللەفە | موئەللەف مەنزووم دەوێ بەو وەسفە |
«فظهر الفرق، فكذا الكلام | في حق الله خالق الانام» |
«لكن فرق ما لست باللاهي | بين ما بنا و ما بالله» |
«ما بنا» بینای ئالی و مودەننەس | «و ما بالله» پاک و موقەددەس |
بوونی ئەلفازیچ قسە بکەم بۆت | بەو تەرزە کەوا دەیێت ە دەڕۆت |
لەبەر ئەمەتە تێرێتیە وجوود | لە هەوادا خەلق خالیقی مەعبوود |
هەوایچ بەو دەستوور لە هیچ مەکانێ | قەراری نییە زۆرتر لە ئانێ |
نەک لەبەر بوونی ئەلفازە «بالذات» | غەیرە موستەقیڕ وەها بێ سەبات |
ئەلفاز ئەر «بالذات» وەها بوویایە | دەشیا شەخسی دوور نەیشنەویایە |
حوکمیچ بە میسلی مەمسووع بڵێم پێت | ئینساف ئەمەتە مامەسمووعە لێت |
بێ دەلیل خیلاف زاهیر بەمەسیر | ناوێ، دەلیلیچ ناکەوێتە گیر |
ئەمجار ئیجادی ئەلفاز و حورووف | بە قودرەتی حەق خالقی ڕەئووف |
بەو تەرزە وتمان ئیحتیمال هەیە | بڵێین: حیکمەت و سیڕڕی ئەمەیە |
«كي لا تختلط فتعسرا | فهمنا لها، بل تعذرا» |
تفسیلی کەلام ئەر لەگرە کەم بێ | ڕاوێس حەواڵەی ئەسڵی سێیەم بێ |