Jump to content

عەقیدەی مەرزیە/مبحث القدرة

From Wikisource
چوارەم قودرەت تاممەی کامیلە بۆ گشت مورادات خالیق شامیلە
مەنواڕ وە حەکیم بێ ئیعتیباردا وە بێ ئالەتێ بوێ لە کاردا
تەئسیری ڕووی کرد وە هەر عەدەمدا غونچەی وجوودی هەر ئەودەم دەم دا
بازی ئیرادە و قودرەتی ئەزەل بۆ سەیدی مەقدوور دەوەشێنێ پەل
غەیری مومکینات جوستوجۆ ناکا بۆ مومتەنیع و واجب ڕوو ناکا
هەر چی لێی داوێ پڕتەوی وجوود تکێکە لە بەحر قودرەتی مەعبوود
تەحریرێ بکەین با جەمعییەت وێ دەلیلی سبووت هەر چار سیفەت وێ
بەو تەقریرە وا بۆمان وتی زوو کە ئیحتیاج بۆ مومکین سابت بوو
«الی الواجب القدیم الأعلی و لیس فیه تعدد أصلا»
ئەوا سابت بوو «واجب»ی «بالذات» مەبدەئە بۆ کەون هەموو مومکینات
«و من جملة تلك الممكنات ذه الكائنات و الحوادثات»
«فإذن لابد لتخصيصها بأوقاتها و تنصيصها»
«من أمر به التخصيص يصح»؛ تا نەوی تەرجیح «بلا مرجح»
پەس زەعمی بێ جای حەکیم ئەمەیە ئەوە حەرەکەی سەرمەدییەیە
«التي هي لا لها أول في نحو الماضي كما تقول
فلأجل كون شأن الحركه التجدد بلا معركه»
بۆ حەرەکە هەس ئەڵبەت جوزئیات لەو وجوودەدا موتەعاقیبات
«فهي بسبب تجددها و تعاقب جزئياتها
المعده الي النهايه، الحادثه لا للبدايه»
بینا لەو عوروە کە بۆ حەکیمە موستەعید دەوێ ماددەی قەدیمە
بۆ وجوودی ئەم حەوادیساتە کە حەوادیسات زەمانییاتە
«كل» ئیستیعداد بۆی دەوێ پەیدا «لوجودة» لە وەختی خۆیدا
«قل إن العروه لمعثته» بۆ چی؟ جوزئییات بەو تەرز موحدەسە
«يسبق كلا منها العدم والسبق عليه قي يستلزم»
بۆ سەبقی وەسەر جەمعیدا یەکسەر بەڕەنگێ هیچی لێ نەچوێتە دەر
جەمیع بەم مەعنا ئەمرێ مەعقوولە بەڵێ، نەک بگری ئەم ڕێ مەع «قوولە»
هیچ فەرقی نییە ئەر نەوی لاهی ناموتەناهی یا موتەناهی
«إذ بلا نقصان و لا إزدياد تلك الجميع عين تي الآحاد»
«ألمسبوق كل منها بالعدم فالسبق علي الجميع استلزم»
ئەم مەسبووق بوونە، دەگەڵ ئەمیچە موحویج بۆ «مخصص»ێ تریچە،
«مناف للكون لا للبداية قل يا حكيم فما دواية؟
«ولدي اهل الكلام القاده ذلك الامر هو الاراده»
وا لە شەئنیدا تەرجیح و تەعیین تەخسیسی موراد، بڵێ، بە کام حین
«باي وقت شاء من فعل ان وقع الفعل فيه و حصل»
«فإنها القصد الي الفعل في وقت معين في العلم الوفي»
«أو مبدأ القصد» نەک وا گومان بەین ئەو قەسی یەکێ لە دوو تەرەفەین
«بخصوصه لازم له ليلزم ايجاب؛ ذا لأنه»
«أي القصد، إد تطلع عليه، تابع للعلم الداعي إليه»
«اي الي القصد بلا إرتياب لكن لا علي سبيل الايجاب»
ئەر دەڵێی ئەمیچ عیللەتی چیە ئەو عیلمە ئەوا قەسد تابیعە
«ولو يكون يري الفاعلا راجحيه الفعل مثلا»
لاکین بزانە هیچ شکی نییە نە موقیعی فیعل نە ئی قەسدیە
تەشبیهی بکەین بۆت یەکجار بەجێ وەک ئیرائەی ڕێ بۆ سالیکی ڕێ
«لا يستلزم سلوك الطريق بل ولا القصد له بالتحقيق»
«كذاك العلم السابق بلا مين لا يوجب شيئا من المذكورين»
«فقد يقصد الفاعل الفعلا مراعاه للمصلحه فضلأ»
«وقد لا» بۆ چی؟ ئەو موراعاتە غەیرە لازمە لە بۆ ئەو زاتە
«و بذالك التحرير السديد اندفع ما في هذا الترديد:»
ئەمرێ کە ناوی ئیرادە دەبەین ئەگەر نیسبەتی ئەباڵ تەرەفەین
لە فیعل و لە تەرک «على السوية» لە «مرجح»دا تەسەلسول هەیە
ئەر بۆ هەردوویان وەکو یەک نییە بەڵ خاس بە یەکێک «بعينة»یە
پەس لەمیچ ئەوا لازم هات ئیجاب فەلسەفی کەیفی خۆش بوو بێ حیساب
«و من ذالك المذكور يعلم صفات اربع لرب العالم»
بڵێ پێکەوە هەر چوار سیفات قودرەت، ئیرادە، عیلم دەگەڵ حەیات
بەعزێکیان تابیع ئەو بەعزیانە سبووتی یەکێ ئی گشتیانە،
«فكانما الجميع واحد ما نافي قول الحكم اللاحد»
سیوای بۆی گوڵشەن ئەدیللەی سەمعی کەوا لە دەماخ دڵ دەدا قەتعی
ئەم فیعلی موتقەن یەکجار عەجیبە ئەم سونعی غەریب نەزم و تەرتیبە
ئەم مەلەکووتی و موڵکی بێ عەیبە ئەم خەلقی و ئەمری شادەت و غەیبە
دەڵێن: نەزەر کەن زەریف دیارە سانیعمان مەوسووف بە هەر چوارە
ئەم سیفەتانە سەریان بەراورد ئیجابی «بالذات» پێی لەناو دەرکرد
زیندگە و دانا زاتی کردگار مورید و قادر فاعیلی موختار
«ويعلم ايضأ» ئەگەر دەیبیهی «حدوث العالم بالتمام به»
«لان القصد يقرن العدم ضروره بها الوجدان حكم»
مەڵێ تەقەددوم قەسد لەسەر مەقسوود «بالذات»ە هەروەک ئیجاد لە مەوجوود
بۆچ؟ لە لای زیهنێ کەوا حازیقە ئەمە قیاسی «مع الفارق»ە
عالەم هەروەها حودووسی ڕاسە قابیلییەتی بۆ فەنایچ واسە
عەدەمێ «قبل الوجود» مەشهوودە هەر وەک عەدەمی «بعد الوجود»ە
تەمایوز نییە لە بەینیاندا هیچ ئیختیلافێ نییە تێیاندا
ئەویان جائیز بوو ئەمیان بەو دوستوور «الا الي الله تصير الأمور»