عەقیدەی مەرزیە/مبحث الٲئمة فی الاصول والفروع و الطریقة و ٲقطابها
Appearance
لە ئەسڵی دیندا دوو کەسن مەشهوور: | شێخی ئەشعەری و شێخ ئەبوو مەنسوور |
لە فەرعی دیندا هەر چەهار ئیمام | مەشهوورن لە بەین تەمام خاس و عام |
ئیمامی ئەعزەم ئەووەڵ سەر مەزهەب | دووەم شافیعی قورەشی نەسەب |
بە ئیمای حەدیس سەییدی سەروەر | عالەم بە عیلمی ئەو بوو مونەووەر |
سێیەمین مالیک فەزڵی ئەکمەلە | چوارەم ئەحمەد نەجلی حەنبەلە |
چونکە مەزهەبیان مودەووەن بووگە | تەقلید هەر بۆ ڕێی لای ئەوان چووگە |
ئەرنە لە سایەی «سيد البشر» | موجتەهید زۆرن هەموو پڕ هونەر |
ئەرچی ئیختیلاف ئوممەت ڕەحمەتە | تەقلیدی غەیری ئەوان زەحمەتە |
«طريقةُ القوم كلِّ منها حق» | کول عەینی شەرعن، بەڵ لوببی موتڵەق |
وەک موجتەهیدین زاهیر، ئیجتیهاد | سابتە، تاقی، بۆ شێخی ئیرشاد |
چی بۆ موجتەهید هەس بەر موقەللید | لەسەر مورید هەس نیسبەت بە مورشید |
«بل قالوا: الشيخ فی شيعته | كان كالنبیّ فی ٲمّتِهِ» |
ئەرچی ئەهلی حەق فەرمووگیانە: | ئەسبابی عیلمی مەخلووق سیانە |
حەواسی سەلیم خەمسەی زاهیرە | لەمس و، شەم، زەوقە و، سەمعە و، باسیرە |
خەبەری سادق، عەقڵە، سێ تەمام | نییە لە ئەسباب مەعریفەت ئیلهام |
لاکین بزانە، هیچ شوبهەی نییە | ئەوە بە نیسبەت عامّەی خەڵقییە |
«خصوصاً» ئیلهام هەر وەک ویجدانی | ئیلزامی غەیری پێ ناتوانی |
ئەگەر نە، عیلمی پێ دەوێ حاسڵ | بدە بە حەدیس «ٲلهَمَنی...» دڵ |
«قلب المؤمن عرش الله» بخوێن | جامی «ٳستفتِ عن قبلك» بوێن |
نەسیمی «نَفَث فی روعی» کوانێ؟ | «ٳلّا و قد صبّ» زۆر کەس دەیزانێ |
حوججەتە لە لای ئەسحابی سەفا | «خُذ طريقَهم ٳذ فيه شفا» |
«وَ لا سيّما طريقَة مَن | مَنَّ عليهم جَنابُ ذی المَنّ |
بٲنَّهُمُ قَد تَٲدبوا | بٲدَب الشرع، فيه دَٲبوا |
دٲبهم للشيخ دَٲب الصحابة | لمن طاب من طيبِه طابة» |
خامۆش و گۆیا و خەمەدە و شواز | بێهۆش و هوشیار، ڕەقەدە و ئەیقاز |
نزیک ئاشنا، دوور و بێگانە | غوییەب و حوززار، کانە و بانە |
تەبەعەی میشکات میسباحی باری | «وراء كلِ مسلم، بخاری» |
ئووەیسیی بە نەقش بێ نەقشی پەیوەند | سەر کاری عالی شاهی نەقشبەند |
«قَدَسَ الله، تعالی، سِرَّه | ٲفاضَ علی المؤمنين بِرَّه» |
تەریقی ئەنفەس ئەقدەس و ئەعلا | ئەحلا و ئەجمەل، ئەجەل و ئەجلا |
ئەتهەر و ئەنوەر، ئەتیەب و نەسەب | ئەنفەع و ئەرفەع، ئەفزەل و ئەقرەب |
مەکتووبات نەگری ئەر لە گوێتەدا | «ابن حجر» بەرد دەدا پێتەدا |
زاهیری دەڵێت وەک باتینییە | تەریقە لەمە فازیلتر نییە |
چ تەریقێکە ئاوردیانە بەین؟ | «جزاهم الله رَبُّ المشرقين» |
عینادت نییە ئەگەر مونسیفی | ئەوە «ٲفضلُ الذِّكرِ ٲلخفیّ» |
ئەویچە ئیختیار ئیسمی زاتی پاک | جامیعی ئەسما و سیفاتانە پاک |
بەر لە مەشغووڵی بە نەفی و ئیسبات | ئەڵبەتە کەو چەند فەوائید دەدات |
نەک وەک ئیختیار دڵ، بە دڵ بزان | کە لە بەدەندا هەر وەسە سوڵتان |
ئیسڵاحی ئەوی ئیسڵاحی گشتە | بەڵ بۆ شەش جیهەت بۆ هەموو چشتە |
«بعد ازان» کە دڵ پڕ بوو لە سەفا | جەلای ڕۆحە و سیڕ خەفییە و ئەخفا |
هەروا بەو سلووک ڕەویە و شەرت و شۆن | تا «عَشَرة كامِلة» دەڕۆن |
کە لە کەل کەوکەب کامیلی سووی دا | ئیمان و ئیسلام حەقیقی ڕووی دا |
ئەو وەختە دەڵێن قۆڵت هەڵماڵە | ئان هاوترازووی سەد هەزار ساڵە |
لە لای من ڕەویەی ئەم بزورگانە | ئەمیانە نەک وەک هیچ کامێکیانە |
کە ڕابیتەی شێخ تێرنە نەزەر | «طوبی للذی له ذا ظَهَر» |
شێخ هەر دوو فەنای هەس بێ وەسوەسە | پەس بۆ تۆ «فنا فی الشيخ»ی بەسە |
دەڵێی ئیستیحزار سوورەت بەتاڵە | بەتاڵە نوێژ شەرعیت چەند ساڵە |
عەلاوەی خەلەل کاری عوقبایی | دەشێ بفەوتێ کاری دنیایی |
عولەمای کامیل مەزهەب هەر چوار | ئەسفیای بزورگ «صفیّ الاسرار» |
خۆت شارەزا وی یا بە واسیتە | لێیان دەشنەوی حەققیی ڕابیتە |
ئیشارەیە هەس لە مەعییەتدا | لە کیتابەدا یا لە سوننەتدا |
ئەر فامت نەڕۆ و هەر نەیێتەوە | چاک ڕابیتەی لێ دەفامێتەوە |
خۆلاسە تەریق ئەم مەشائیخە | فەزڵی «كالجبال» ڕاسی و شامیخە |
بۆچ ئەم تەریقە هەس بەم تەریقە؟ | چونکە نیسبەت و حاڵی سیددیقە |
نیسبەت و حاڵەت «ٲفضل الامثال» | «ٲفضَلُ النَّسَب ٲفضل الٲحوال» |
ئەرچی شەریکن ئەسحابی کیرام | «فی الفيض العامِّ من خير الانام» |
«لكن فی الفيض الخاص المحوّل | كلّهم مريد» خەلیفەی ئەووەڵ |
«و هو ظاهراً باطناً مُطاع | علي كلّهم له اتَّباع» |
«و من ناره كُلُّ مقتبس | و من نوره كُلُّ ملتَمِس» |
تەسدیق بەرزەخە «بين الطرفين» | هەر یەک لە جێی خۆی «كُلّ من الوصفين» |
ڕوتبەی فارووقی مائیل بە فەرقە | لە شهوودی شەرع شەریفدا غەرقە |
ئەگەر دەبینی «بعد النبيّين» | ڕوتبەی سیددیقین شوهەدا ببینن |
موددەی سێیەمیچ، تا ئەکسەری چوو | ویلایەت هەر بەرگ نبووەتی بوو |
ئیمجار نواندنی کەمێ گۆشەی عەین | مەرتەبەی سێیەم بوو بە «ذی النورين» |
چون لە چارەمدا جێی گرت، خۆر دوستوور، | بێ پەردە، عالەم کرد وە دەریای نوور |
قەوابیل یەک یەک هات وەبەرەوە | هەرچی هەرچی بوو دایە دەرەوە |
فەسڵێ سەوزە و گوڵ، یەک زەردی و مەلال، | لە یەمەن عەقیق، لە بەدەخشان لال |
سەڵای «سلونی» خست ئەو فەلەک داد | «زدنی» زیاد کرد «کُمیل»ی «زیاد» |
ویلایەت پەردەی نەکرد ڕیعایەت | بۆ وە ناو نریا «باب الولايت» |
زاهیر بوو تەریق سیددیقی وەک خۆی | عالی و پڕ مەغزە، بۆچی پووچ دەکەی؟ |
سیلسیلەی ڕیجال ئەم شیمەی پاکە | لایق وەگەردن شێری بێ باکە |
قەف قەف هات وەک ڕم تا شیری هیندی | قد قَدَّ قَدَّ کُلِّ «لی»، «عِندی» |
هەر کەس خەستەی زەهر گەستەی «هەوا» بوو | فارووقی توریاک بۆ ئەو دەوا بوو |
لە فەیزی قەدیم لوتفی ڕەببانی | بوو بە موجەددید بۆ ئەلفی سانی |
خەبیس لە تەییب بەو کریا تەمیز | «قدَّسَ الله سِرَّهُ العزيز» |
موحتاج بە ئەلفیت ئەر نەوی عاتی | ئەر عەشەراتیت ئەگەر میئاتی |
ئەگەرچی دیجلەی بەغدادی ئیرشاد | «منبعُ الانهار» مەزرەعەی عیباد |
مەئوای نیسبەتەین بێ شەینی سیبتەین | غەوس و شاهباز ساحیب جەناحەین |
مەرجیعی فتووح پەیدا و نیهانی | بارکای جەلال شێخ جیلانی |
«الله ٲرضاهُ بالرِضا المبين | ٲولاهُ الٳله ٳلاهُ، آمين» |
فیووزات یەکسەر ئەر زۆرە و ئەر کەم | تەمام لە خدمەت ئەودا دەوێ جەم |
لاکین موجەددید نائیبی ئەوە | وەکیلی «ذو رٲی» سائیبی ئەوە |
هەرچی کە وتمان جەم بووگە لەوێ | تەسلیم بە سەرکار موجەددید دەوێ |
لەسەر هەر شیمە و شێوەیە کە هەی | چار نییە دەشێ بەو تەشەببوس کەی |
چونکە وەکیلی ئەوە و نائیبە | لە نائیب غائیب ئەڵبەت خائیبە |
با بێینە سێوەر ئەم هەردوو هوما | «رَضِی الله الهادی عنهما» |
«نامی» لەم جێدا بۆ وەسڵی ئیسناد | چەن کەس ناو ئەبا لە ئەهلی ئیرشاد |
لە «فارووقی»وە واسڵ بوو مەعلووم | بۆ نەجلی ئەرشەد «محمد معصوم» |
لەوۆ هاتە خوار بۆ تەرویجی دین | دای لە دەروونی خواجە «سيف الدين» |
ئەمجار هاتە خوار زۆر بە جوانی | بۆ «نور محمّد اَلبَدَوانی» |
لەوەوە گەیشت بە جانی جانان | «حبيب الله مظهر الاحسان» |
جا گەیشتە دڵ پیری عەلەوی | «عبدالله غلام علی دِهلَوی» |
لەوەوە هێنای پایەی عیلم و عەین | «مولانا خالد» شای «ذو الجناحَين» |
لە «مولانا»وە خەزانەی ئەمان | تەسلیم بوو بە دەس حەزرەتی عوسمان |