عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحسن و الحسین رضی الله تعالی عنهما
Appearance
هەر چی پەنهان کرد حەق لە شەجەردا | دیارە لە فەرع نەور و سەمەردا |
ئەولاد کە «اولی» و فەزلی جەلی بوو | ئەولا تاج «لولا»، ئەم لا عەلی بوو |
نواندی ئەوساف کەمالی ئەسلەین | ئایینەکەی ساف حەسەن و حوسەین |
ئەخلاقی حەسەن نایەتە تەقریر؛ | زوان کام کەلام؟ خامە کام تەحریر؟ |
لە وردەی هیممەت ئەو ئەر ئاگاهی | نەلەخشی و بەخشی مەرتەبەی شاهی |
ئیسلاحی حەسەن «بين المؤمنين» | «ٲحياهم، ٲحياهُ الله آمين» |
فیعلی «للعباد للمعبود» دەوێ | مەهدی لە ئەولاد ئەو مەوجوود دەوێ |
گوزەشت لە شاهی وەسەر ئەشباحدا | فەرمانفەرما بوو وەسەر ئەرواحدا |
بەم تەحریرە چاک موئەییەد دەوێ: | «قوتب هەر لە نەسل موحەممەد دەوێ» |
تەرەججیی حەزرەت چاک زوهووری کرد | ئاوڕووی بۆ ڕووی ئەمر موعاویە ئاورد |
بەو موددەی شەش مانگ ئەو ساحیب فنوون | ثمّ «الخلافة بعدی ثلاثون» |
قوربانیی کەعبەی وەفا: ئیسماعیل | بورجی سەیری میهر سەییدی جەلیل |
بەقای لازم بوو؛ تا تەمام بێ دەور | فیدای پێ دەویست، چلۆن؟ حوسەین تەور |
تەدبیری تەقریر «خالق الوری» | چ چاک تەعبیر دا لە «ٳنی ٲری...»: |
ڕۆحی حوسەین هات، فەرمووی: های خەلیل! | من بەدەل، نەیکەی، وەختی خۆی، دەخیل |
چون نیسبەت بە فەزل مەعریفەی ئەو زات | دەدوت بەدەل بۆی نەکیرەی لێ هات |
«قال، واصفاً، حضرةُ العليم: | و فديناه بِذَبح عظيم» |
پەز ئەرچی چەرای ڕەوزەی نەعیم بێ | دەشێ بۆچ لایەق وەسفی عەزیم بێ؟! |
ئەڵبەت ئەو زەبحە حوسەین بوو، ڕاسە | ئەسفیا هەر چی دەفەرموون واسە |
گوزەشتی زاهیر باتین هاتە بەین | ئەو خاسەی حەسەن، ئەم خاسەی حوسەین |
کە شەرەفناک بوون «مُقَدِّمَتَين» | حاجەت هەس باسی نەتیجە بکەین؟ |
بۆ پاکیی عیترەت مورید، نەک مەرید، | هل يُريد غير «ٲنّما يريد...»؟ |
موعامەلە کەوت ئەو موباهەلە؛ | موجامەلە کە نەک موجادەلە |
دانا دەلیلی زیادتر نەویست | وەجهی تەسمییەی فاتیمەی بهیست |
دەڵێن: سوئال کە تا لێت نەبن گوم | دەڵێم: مەعلوومە «لا ٲسٲلكم...» |
فائیدە نادات شایستەی ئەعمال | «ٳلّا بالذی يعرف حقّ الآل» |
تا سەڵات لەسەر ئال و بەیت نەدەی | ئیددیعای قبووڵ دوعای خۆت نەکەی |
ئاگات لە خۆت وێ، قەدریان بزان | «بغضهم نفاق، حبّهم ٳيمان» |
ئیمان وە بێ حوب ئالی پێغەمبەر | ناکا بە دڵی هیچ کەسدا گوزەر |
مەشرەبت ئەگەر بائینسافییە | «ٳنّی تاركّ فيكم....» کافییە |
بچۆ سەواعیق بێران بیخوێنە | لە شەئنیاندا هیچ دامەمێنە |
غەیری زاتی حەق «جَلً، تقدّس» | سیوای پێغەمبەر بزورگتەرێ هەس؟ |
خۆ سەر کاری حەق «باری البريّة» | لە ڕەبت و نیسبەت فرزەند بەرییە |
پەس لەلای فامین هەر کەسێ کەسە | وتت: ئەولادی پێغەمبەر بەسە |
ئەوانت لەبەر چاکە گەرەکە | مەعرەکەی ناوێ ئەو موشتەرەکە |
ناشێ ویجدانت ئەمە نەزانێ | نیسبەتی خاسەی پێغەمبەر کوانێ؟ |
هەس ئەم مەسئەلە کەس لە بەری وێ | فەرعی بێ عەمەل لە بەش بەری وێ |
«رَبِّ لا ٲحصی ثناء عليك | البدء والعود منكَ و اليك» |
لە سەرمان شوکری تۆ بێ حیسابە | بۆ ئەم نەبییە و ئال و ئەسحابە |
فەرمانیان وەدەس سەفیری دین دا | وە تابیعین دا و موجتەهیدین دا |
چ موجتەهیدین؟ ئەسحابی ئەقوال | چ موجتەهیدین؟ ئەربابی ئەحوال |
وەکوو مەشایخ هەموو تەرائیق | «جزاهم الله بٲجر لائق» |
باوەڕمان هەیە تەسدیعیان کێشا | لە ڕێی دینەدا گشت سەریان ئێشا |
کول ئەهلی کەمال بە تەکمیل خەریک | کول ساحیب سلووک مەشغوولی تەسلیک |
درێغیان نەکرد لە شەرع و لە وەرع | چ زاهیری شەرع، چ باتینی شەرع |
بەوان ئیحیا بوو ئەسڵ و فەرعی دین | «ٲحياهم الله ربّ العالمين» |