عەقیدەی مەرزیە/مبحث الٲنبیاء والرسل علیهم السلام
Appearance
ئەسڵی چوارەم بەبێ قوولەقوول | ئیزعانە بە جەمع نەبیی و ڕەسووڵ |
لە شەریعەتدا بە قەولی موختار | ڕەسووڵ شەخسێکە ڕاس فیعل و گوفتار |
لە بەنی ئادەم ساحیب فەزائیل | ئازاد، موزەککەر، پاک لە ڕەزائیل |
ئەکمەل و ئەفزەل «عقلاً و خُلقاً» | قوةَ رٲی، فطنة، خَلقاً |
بە شەجاعەت و بە حیکمەت و جوود | عیففەت و تەقوا و خەشیەت لە مەعبوود |
بە عیلم و بە حیلم لە گشت هاوعەسران | سیوای سینفی خۆی یانێ ئەنبیان |
«بنَسبِهِ قَطُّ لم تَقُم | دناءة الٲب، خناءةً الٲمَّ» |
پاک وێ، هەر لە وەخت ئیبتیدای بەعسەت | تا بە ئیستیقرار ئەمری نوبووەت، |
لە گولی، لاڵی و کوێری و هەر ئافەت | کەوا تەبعی خەڵق لێی بکا نەفرەت |
بەری وێ لە عەیب کەمیی مورووەت | لە دوونیی سەنعەت وەکوو حەجامەت |
عوقدەی زوانی مووسای زوو لابرد | حەق لەو وەختەدا کە ڕەوانەی کرد |
«و لا يردُ بلاء ايّوب | و عَمي نحوِ حضرة يعقوب؛ |
ٳذِ المقارن كانَ ذا الٳضرار | و هما كانا بَعد الاستقرار» |
مەعسووم بێ لە گشت گوناهان سەرجەم | لەدوای نوبووەت لەوێوبەریچ هەم |
«عَلی المختارِ، بل هو الصواب | فی «الفتح المبين» قاله الشهاب» |
هەرچی لە قەسەس تەفسیردا هەیە | لە موخالیفی ئەو مەزکوورەیە |
ئەرچی ناقیلی شەئنی قەوی وێ | وەکوو ئەوحەدی یا بەغەوی وێ |
«فَاردُدهُ و لا تَعنَمِد عَلَيه، | ٳن كان الآحاد، لا تنظر ٳليه» |
«و ما تواتر كما فی القرآن | من ٲثبات الظلم و نحو العصيان» |
«و مَن عتاب بعض منهُمُ | علی ٲمور هم بها هَمّوا» |
خاترت جەم بێ تۆ، لەو بابەتە | هیچ خەلەل نییە، بۆچ؟ لەو بابەتە |
سەیید دەگەڵ عەبد مەملووک، یەقینە، | بە هەرچی خیتاب دەکا شیرینە |
«و مِن باب ٲن عَاتَبَ المولی | عبَهُ علی خلاف الٲولی» |
وەک موعاتەبەی ئەهلی خەتییەت | لەسەر ئیقتیراف ئیسم و مەعسییەت |
«ٳذ شُهِرّ مَن كان مَحرماً | فبنقطة صار مُجرماً» |
حەسەنەی ئەبرار با شەوق و ئەدەب | سەییئەس لەلای گورۆی موقەڕڕەب |
لێی گەڕێت، چاکە، بێ سەفای مەحجووب | لە ئەسراری بەین موحیب و مەحبووب |
«ٲدّی ذا الخلاف بتلك الٲلفاظ | جناب الحقِّ زجراً للٲيقاظ» |
بۆچ؟ ئەلفازی وا دەرحەق ئەکابیر | تەهدیدە و عیبرەت دەرحەق ئەساغیر |
ئەنبیای کیرام «عليهم سلام» | ئەفزەلن لە گشت مەلائیک تەمام |
ئەفزەل لە مەعسووم لەملا مەعلوومە | ئەڵبەت بە تەریق ئەولا مەعسوومە |
بەڵکوو بۆ ئادەم عیتابیچ نەبوو | «ٳنّی جاعل» بە گوێتەدا چوو |
هات بەسەریاندا ئەوە کە وا هات | «لِكَی يُتحَفوا بفضل ما فات» |
مەحامیل زۆرن تەقریرم توول دا | بێین وە تەتیممەی حەددی ڕەسوولدا |
«ٲوحی اليهِ شرعاً المولی | له كتاب ٲنزلَ ٲو لا» |
«و قد صدر الٲمرُ عليهِ | بتبليغِه الموحی ٲليهِ» |
ئەر بە گەیاندن پێ مەئموور نییە | وەها بزانە ئەوە نەبییە |
بە قەولێ هەردوو هەر بە یەک مەعنان | ئەمر بە تەبلیغ شەرتە بۆ هەردوان |
چون ڕوسول دەڵێ حەدیسی ئیمان | ئەم قەولیانە بە چاکتر بزان |
بۆچ: ئاخر ئیمان واجبە بە کول | فەرقیان نییە ئەنبیا و ڕوسول |
ئەرچی ئەم قەولە بێ تەئویل ڕاسە | بینا لە قەولی موختاریچ خاسە |
چون درووس نییە ئیمان بە مورسەل | ئیمان بە هەمووی ئەر نەوێ دەگەڵ |
عەددەیان وەها «ذو الاشتهار»ە | کە سەد و بیست و چوار هەزارە |
بە ڕیوایەتێ تر وا دیارە | کە زیاترن لە ئەم شومارە |
«فالٲولی قولُك لكل ٲحد: | لا تنصّ علی شیء من عَدَد» |
سەلبی نوبووەت دەکەی لە نەبی | یا موسبیتی بۆ غەیر نەبی دەبی |
«و بما قلنا يشيرُ اليك: | رمزُ «منهم من قصصنا عليك»» |
مورسەل سێسەد و سێزدە مەشهوورە | ئەویچ عەدەدیان هەر بەو دوستوورە |
عەدەدی جەمعی «اولوالعزم» یان | ئەر «ابوالبشر» نەوێ دەگەڵیان |
مەشهوور پێنج کەسن: نووح و ئیبراهیم | حەزرەتی مووسا مەوسووف بە کەلیم |
«عيسی بنُ مريم» پەیدا «بلا اب» | «كلمةُ الله» و «روح الله» لەقەب |
پێنجەم موحەممەد «سَيد العالم، | صَلّی عليهِ ربّی و سَلَّم» |
«و علی الباقی من النبيّين | وَ عَلی آل كلّ اجمعين» |
وا دەبێ پێیان ئیمان ئاوردن | باوەڕ بکەی: حەق هەڵی بژاردن |
هەموویان بە مەحز فەزڵ و مەوهەبەت | بێ سەبەبی کەسب، تاعەت، ڕیازەت |
بۆ نوبووەت و وەحی و شەرائیع | بۆ دەفعی ئیشکال، حەللی وەقائیع |
بۆ ڕەهنومایی و ئیرشادی عیباد | بۆ ئیتمامی ئەمر مەعاش و مەعاد |
«مبلّغين عن الله الحق» | کول موخبیر سادق، ناسیحی موتڵەق |
بە هەر تەرزێ حەق ئەمری پێ فەرموون | بەو تەرزە ئەژێر باری تەبلیغ چوون |
دەگەڵ ئەو هەموو دوشمنی زۆرە | ئەو تەعنە و لۆمە و ئەو شەڕوشۆڕە |
گەیاندیان بە سەعی بێ حەدد و غایەت | پەیغامی خودا ئایەت بە ئایەت |
بەیانیان فەرموو بەیانی موبین | «ٲصلاً و فرعاً» گشت ئەحکامی دین |
«طابت الدنيا بدعوتهم | جزاهم الله عن ٲمتّهِم» |
لە ئەسڵی سبووت نوبووەتیاندا | تەفاوت نییە لە بەینیاندا |
هەر کەسێ تەکزیب بکا یەکێکیان | ئیمانی نییە بە هیچ کامێکیان |
حەق هەموو بۆ سیدق دەعوای نوبووەت | دا بە موعجیزات باهیرە قووەت |
موخالیف پێیان گشت لە کار دەرچوو | تاب موعارەزەی ئەوانیان نەبوو |
ڕاسی ویلایەت، وەلێ بە کەسبە | کەسبی موحتەمیل بۆ عەزل و نەسبە |
بەڵێ نوبووەت بە مەحزی فەزڵە | مەنسەبی نەبی بەری لە عەزڵە |
دائیم موراقیب پەروەردگارن | لە عەینی خەودا گشت دڵ بێدارن |
«ظاهيراً» نەوعە مەماتێکیان هەس | لە گۆڕدا نەوعە حەیاتێکیان هەس |
خاک ناڕزێنێ جیسمی پاکیان | هیچ زەرەر نادا لە ئیدراکیان |
لە حەدیسدا هەس کە نوێژ دەکەن | تەشریفیان بە حەج «بيت الله» دەبەن |
هیچ کەس لە مەلەک، لە جین، لە ئینسان | نەگەیگە و ناگەت ئە ڕوتبەی ئەوان |
بەڵێ شەرەف هەس لەناو خۆیاندا | بۆ بەعزێ بە سەر بەعزێکیاندا |
«حَسبَ ازدِيادِ»ی ئاداب و حەسەب | بە ئیستیفای ئەسڵ تاییفە و نەسەب |
بە ئیعتیباری عوموومی دەعوەت | غەڵەبەی حیلم و عیلم و مەعریفەت |
لە ئیستیمراری موعجیزاتەدا | لە زۆریی ئەحکام فرووعاتەدا |
لە حەدیسییەتی کەسرەتی ئوممەت | بە مەتانەت و توولی شەریعەت |
بە خەسائیس و کەراماتی چەند | مومتاز بێ و، زیکر و شوهرەتی بوڵەند |
«فَلِذا» حەزرەت سەییدی سەروەر | فەزڵی هەس وە سەر هەموودا یەکسەر |
«ٲولوالعزم» یان لە غەیر و، مورسەل | لە غەیرە مورسەل بزان بە ئەفزەل |
ئەووەڵ لە ئەووەڵ ئەنبیا ئادەم | لە نوبووەتی قەڵەم دەدا دەم |
بۆ ئادەم هەیە نوبووەت ئیسبات | «بالكِتاب ٳذ تدلّ الآيات» |
«عَلی ٲنَّهُ قد ٲمِر، نهي | و لا نبیَّ فی زمانِهِ» |
پەس بۆ غەیری وەحی هیچ مەبە ساعی | «كذا بالسنّة و بالاجماعِ» |
ئینکاری مەکە وەک بەراهیمە | کوفر و زەلالی یەکجار قایمە |
دووەم لە خاتەم ئەنبیا و ڕوسول | «خير المرشدين لخير السبل» |
ئاخیر مووئەخخەر، ئەووەڵ موقەددەم | «ذو الغِنی» و «ذوالفقر» ئەکمەل و ئەتەم |
هادیی و مەهدی، مونتەفیع، نەففاع | عەبدی موتیع و سەییدی موتاع |
حەقیقەتێکی مەجهوول و مەعلووم | مەنسووس و مەنتووق، موقتەزا و مەفهووم |
موجەسسەم، موزلیم، موکەییەف، کەسیف | «نورّ و روح جوهرّ لطيف» |
ئایینەی وەسفەین جەلال و جەمال | «بالغ بٲقصی غايات الكمال» |
موکەڕڕەڕ ئەمما شیرین موکەڕڕەڕ: | «من شجر الكون و منه الشجر» |
«عينُهُ ٲستفاض من بحر اللاهوت | غينُهُ ٲفاض لزرع الناسوت» |
«مرحبا فی الٲمر ٲبُ الٲجدادِ | عجبا فی الخَلق مِن الٲولادِ» |
«بالقول بالفعل و بذی الٲحوال» | شەرع و تەریقەت حەقیقەت مەئال |
«قالباً، جسماً، صورة» فەرشی | «قلباً و روحاً وَ سِرّاً» عەرشی |
بۆ دەریای وەحدەت هیممەت ناری فولک | زیبی سەرای غەیب مەلەکووتی مولک |
لە هەر جێ بۆی هەس ئیسمی موجەددەد | «حكمةً»: ئەحمەد، مەحموود، موحەممەد، |
«قمر لَهُ المَنازِلُ قدّر | بل شمس تجری الی مَستَقَر» |
مەککە مەشریق و مەدینە مەغریب | باوک عەبدوڵڵا عەبدولموتەللیب |
دایک ئامینە کەنیشکی وەهەب | لە «كلاب»دا «ملاقی النَسَب» |
نەسەبی هەر تا عەدنان مەشهوورە | تیعدادی لەگرە غەیرە زەروورە |
زەروور ئەمەتە دەم لەمە بدەین | ئیزهاری پاکیی سیلسیلەی بکەین |
بینا لە تەحریر نیحریری «رازی» | خودا و پێغەمبەر لێی بووون ڕازی |
«و قد وافَقّ ذلك الامام | جماعةّ مِن كرام ٲعلام»، |
ئابا و ئوممەهات سەییدی عالەم | هەر لە والیدەین هەر تا بە ئادەم |
«بِٲدِلَّة كالقصر المَشيد» | بێ شیک و زەلال کول «علی التوحيد» |
خوسووس والیدەین ماجیدەینی ئەو | ئەسڵەینی نەجیب ناجییەینی ئەو |
عەقیدەت بوێ «علی التحقيق»ە | ئەهلی نەجاتن بەم سێ تەریقە: |
ئەووەڵ نەگەیشت ئەلایان دەعوەت | لەبەر بوونیان لە وەختی فەترەت |
دەگەڵ ئەمیچە جوان بوون مردن | ئیمکانیان نەبوو بۆ سەفەر کردن |
حوکمی کەسێکیچ پێی نەگەت دەعوەت | نەجاتە، داخل بوونە بە جەننەت |
دووەم بوون لەسەر دینی ئیبراهیم | بوون لەسەر تەوحید، بێ تەردید، موقیم |
سالیس: ئیحیای حەق مەرحەمەتی کرد | زیندگ بوونەوە، ئیمانیان ئاوورد |
ئەم گوزارشە مانیعی چییە؟ | «عقلاً و شرعاً» مومتەنیع نییە |
لە دەست «محل»ی ئیمان «بعد الموت» | هیچ نەفعی نییە ناوێ بوی فەوت؛ |
مەحەللی غەیری خوسووسییەتە، | سیوای کەرامەت ئی مەنقەبەتە |
ئیحیابوونەوە لە دوای مردن | مایەی ئیمانی پێ عەتا کردن |
بە ڕوتبەی بوڵەند تا بوون موتحەف | بەو زیادەی فەزل، کەمال و شەرەف |
بوێ بۆ ئەوان فەرق و تەفاوت | دەگەڵ سائیرین لە ئەهلی فەترەت |
هەر موخالیفێ کە پێی هاتە بەین | ئەگەر زەعیفە قسەی لێ نەکەین |
وەرنە «ٳن ٲمكن فقد يؤوّل»، | یا مەنسووخە، یا «متروك العمل» |
«كما يفعل فی بعض المسٲلة | اذا تعارض فيها الٲدلّة» |
حەدیسی زەعیف ئەر پێی لەناوە | بەم حەدیسە کار مونکیر تەواوە |
«فيه يقولُ، جَلَّ وَعَلا | ٳنّی حَرَّمتُ ٲلنّارَ عَلی» |
«صُلب ٲنزَلَك، بطن حَمَلَك» | «حجر كفَلَك، فما بَقي لَك؟!» |
وەلحاسڵ ئەو بەدر زوڵمەت زیدای لەیل | ئەو میهری ئەییام لە زیای ئەو کەیل |
وە بورجی ئەسلاب تەییباتەدا | وە دارەی ئەرحام تاهیراتەدا |
هەمووی ئەوجی بورج سەعادەت، شەرەف | حەزیز بەرکەنار، وەبال بەرتەرەف |
ڕەئس و زەنەبی زەلالی تەکدا | سەر و دووچکەی ڕووی بە یەکدا |
لە نیشانە و جێی ئەو زاتی پڕ نوور | ڕاسی لە تیری نوقسانی مەهجوور |
لە خوسووفی عەیب دەنائەت بەری | لە کوسووفی ڕەیب خەنائەت عەری |
تلووعی سەردا و غورووبی ئاورد | حەرەکە و سەیر و دەوری تەواو کرد |
تا بە شنۆی بۆی نەسیمی ئەزەل | لە وەختی ڕەبیع «ربيع الٲول» |
بە سەد نەزاکەت لە تۆی پەردەوە | غونچەی وجوودی خەندە کەردەوە |
عەجەب خەندەیە حیکمەت چەند تەرز کەرد | غولغولەی گریەی بولبولان بەرز کەرد |
بەو ڕاستیی سەروی باڵاکەی ئاڵا | توخمی چەفتیی بەخت تەزەروان کاڵا |
شێوە و شیمە پاک، ڕەسم و ڕەویە چاک | ئایینەی بێ گەرد، ئایین شەرەفناک |
باتین لە زاهیر چاکە عەجیبتر | خەڵوەت لە جەلوەت ئەدەب غەریبتر |
کردار حەمیدە، پەسەندیدە حاڵ | عومری شەریفی گەیشتە چل ساڵ |
تەعلیمیی نامووس دیسان پێڕاوە | وەرەقێ تری بۆ هەڵگێڕاوە |
ئەو هات، ئەم ڕۆیی و گوم، ئەو دیاری | «انا الحق» لە کوێ و «من نییەم قاری» |
خوم حەوسەڵەی کرد، ئەربەعین بگرد | مەی ساف بوو بێ دورد، ئەهلی مەشرەب گرد |
جام نیشتە سەر دەس، ساقی هەڵساو پێ، | هەموو ئەجزای گوێ، سەدای: دەی کەی تێ؟ |
ڕەشحەی نەوای ساز حیجازی ئاورد | ئیبراهیمی نار ئاهەنگی سەرد کرد |
ڕاس نەورۆزی بوو، موخالیف حەزین | «بُعِثَ الی الخلق اَجمعين» |
ئیددیعای مەنسەب نوبووەتی کرد | بۆ سیدقی شاهید موعجیزەی هاورد |
ئیسباتی هەردوو بە تەواتورە | مونکیری یەقین «ضالّ» و کافرە |
موعجیزە ئەمرێس خاریقی عادەت | زاهیر لە ساحیب دەعوای نوبووەت |
«عند تحدّی فرقة الانكار» | بە وەفقی دەعوای ئەوان کا ئیزهار |
مونکیرین هەر چەند تەقالا بدەن | مومکینیان نەوێ موعارەزەی کەن |
لەودوا عیلمی قەتعی بە تەحقیق | حاسڵە و بۆ شەخس واجبە تەسدیق |
ئیحتیمالاتی عەقڵی و وەهمییە | مونافیی عولووم قەتعییە نییە |
«ٱلَيسَ كما قالَ ذوالجلال: | صَدَقَ عبدی فی كلّ مقال»؟ |
دڵ وەک پەروانان حائیرە و دائیر | لە دەوری چرای ئەهلی بەسائیر |
ئەو چیهرەی سیمای مونەوورەی ئەو | ئەو خولق و سیرەت موتەههەرەی ئەو |
ئەو دەریای حیکمەت پڕ دوڕڕ و گەوهەر | لە مەنبەعی لەفز ئەو دەهاتە دەر |
ئیزهار و بەیان ئەو حەقائیقە | ئەو مەعاریفە و ئەو دەقائیقە |
ئەو نیکاتانەی کە جۆشیان داورد | حوکەما سەریان لێ دەرنەدەکرد |
با وجوود ئەو قەومە ئەو بوو تێیاندا | نەشئونومای بوو لە ناویاندا |
ئوممی و جاهیل و ناخۆندەوار بوون | بەعید لە ئەهلی عیلم و ئەحبار بوون |
لە کەسێکەوە هیچ بۆی نەبوو «قطّ» | تەعلیم و تەئدیب، مومارەسەی «خطّ» |
ئەو سەخاوەتە و ئەو فوتووەتە، | ئەو شەجاعەتە و ئەو مورووەتە |
ئەو سەباتە و ئەو ئیستیقامەتە | ئەو بەقای ئاسار تا قیامەتە |
ئەو زوهد و وەرعە و نەوعە عیبادە | ئەو تەکمیلی نەفس دەرحەق عیبادە |
ئەو تەسلیکە و ئەو تەرزە ئیرشادە | ئەو ئال و ئەسحاب، ئەو ئیستیرشادە |
ئەو لە گشت دنیا سەردی و سولووە | «قبل النبوّة، بعد النبوّة» |
بەبێ موعجیزە و دەردیسەریی ئەو | بەس بوو بۆ ئیسبات پێغەممەریی ئەو |
لەمە عەجیبتر موعجیزە مەشنەو: | ئۆمی و عەللامە، هەتیو بە ئەدەو |