عەقیدەی مەرزیە/مبحث فی تحقیق کلام الله تعالی
Appearance
ئەگەر تۆ بڵێی: تەنزیل و ئیترال، | موعارەزە و نەسخ، مازی و ئیستیقبال، |
لەبەرکردنیان، تیلاوەتیان، | شنەفتنیان، کیتابەتیان |
گشت لەسەر حودووس وەجهی قەویمن | تۆ چلۆن دەڵێی: کەلام قەدیمن؟ |
ئەرچی تەقریری زووتر کریاگە، | ساحیب دەرک و هۆش جواو دریاگە |
ئەمما تەرزێ تر تێرینە ئەبەین | بۆ تۆ «تفصيلاً» تەحقیقی دەکەین: |
دەڵێین ئەگەرچی هیچ سیفاتی حەق | بە سیفەت مەخلووق ناشوبهێ موتڵەق |
بەڵێ لەلای خەلق تەحقیقمانە | نموونەیان هەس، ئەو نموونانە |
بۆ سیفاتی حەق ڕێ دەدەن پێمان | بە «وجهُمّا» یێ مەعلووم بن لێمان |
تۆ هەرگاهـ بکەی قەسدی کەلامێ، | خەبەرێ، ئەمرێ، یا ئیستیفهامێ |
مەعنایێک هەیە ویجدانی لەلات | غەیری عیلمتە و سائیری سیفات |
بە ئەلفازی خۆت تەعبیری دەدەی | لە گوێی سامیعدا و زیهنی جێی دەکەی |
بەو مەعنا دەڵێن: کەلامی نەفسی | نە عەرەبییە و نە کوردی و فارسی |
بەسیتە و واحید، نە کەم، نە کەسیر | قائیمە بە زات تۆوە بێ تەغییر |
ئەمیچیان کەلام تۆیە و لەفزییە | موتەعەددیدە و موتەجەززییە |
موختەلیف دەوێ، بەڵێ بێ گومان | دەلالەت دەکا لەو مەعنا وتمان |
بێ تەشبیهـ کەلام نەفسی حەق واتە | غەیری عیلمیە و باقی سیفاتە |
غەیرە مەخلووقە و بەسیت و قائیم | بە زاتی حەق و، قەدیم و دائیم |
مونافیی لاڵی و سکووت و ئافەت | پاک لە حەرف و سەوت، بەری لە کەسرەت |
نە عەرەبییە و نە سوریانییە | نە یۆنانییە و، نە عیبرانییە |
لە لەوازیمات حادیس بەرییە | لە هیچ شەیئێدا حولوولی نییە |
بەو سیفەتە حەق بێ حودوود و حەد | موتەکەللیمە ئەزەل تا ئەبەد |
بەری لە وەسمەت سکووتی سابیق | عەری لە توهمەت خامۆشیی لاحیق |
خۆی سیفەتێکە لە کەسرەت دوورە | بەڵێ نیسبەتی غەیرە مەحسوورە |
حوسنی ئارەزووی نومایش دێنێ | هەردەم بە تەرزێ خۆی دەنوێنێ |
زەبووری ناوە لە سوریانیدا | تەوراتی ناوە لە عیبرانیدا |
نیسبەت بە نەزمی عەرەبی مەعرووف، | بە موعجیزی گشت موعاریز مەوسووف، |
کەوا بە تەواتور گەیشتگە لامان، | دەلیلی شەرعە و تەمام ئەحکامان، |
مەسسی حەرامە لەبۆ موحدیسان، | هاتووە بۆ حەزرەت، پێی دەڵێن: قورئان |
نیسبەت بە مەحکی بە خەبەر مەعلووم | بە غەیری مەحکی بە ئینشا مەوسووم |
ئەمری پێ دەڵێن نیسبەت بە مەئموور | نیسبەت بە مەنهی بە نەهی مەزکوور |
«والباقی كذا بهذا القياس» | هەر بە لیباسێ بە ئیسمێ بیناس |
بە ئیعتیباری ئەم زهووراتە | کەلامی لەفزی و سوحف و تەوراتە، |
زەبوورە و ئینجیل، قورئانی مونزەل | موتشابیهـ، موحکەم، مازی و موستەقبەل |
مەککی و مەدەنی و وەعدە و وەعیدە | قەسەسە و ئەحکام، ئەمسال، عەقیدە |
ئەخبار، ئەمر و نەهی، تەحریم و تەحلیل، | ناسیخ و مەنسووخ، تەسبیح و تەهلیل |
ئەرچی لە وەحدەت نەوعی ناکەوێ | تەعەددودی شەخس و تەجەززیی دەوێ |
هەرچی کوتوب و سوحفی مونزەلەن | گشت لەو سیفەتە تەنیا یەک پەلەن |
شاهیدی سیدقە بە بێ جەرح و ڕەد | «لنفِد البحر قبل ان تنفد» |
بەو هەموو لیباس زۆر عەجیبەوە | بەم نیسبەتەوە و بەم تەرکیبەوە |
نە کەسرەت دەدا گەرد لە وەحدەتی | نە تەرکیب تۆزێ لە بەساتەتی |
«حاصل الكلام» وەک باقیی ئەشیان | چوار وجوودی هەس بۆت بکەم بەیان |
یەکێ عەینییە و یەکێ زیهنییە، | یەکێ لەفزییە و یەکێ خەتتییە |
لە حدیسییەتی عەینی بێ ڕەنگە | ئایینەکەی پاک لە گەرد و ژەنگە |
لە جیهەت وجوود زیهنییە مەحفووز | بە لەفزی و خەتتی مەکتووب و مەلفووز |
لازیمەی حودووس وەک نەسخ و بەدەڵ | ڕوو ئەم سیانە دەکا نەک ئەووەڵ |
لازیمەی قیدەم بە پێچەوانە | ڕووی لە ئەووەڵە نەک لەم سیانە |
قورئان وەها وەزع بۆ لەفزی دەکرێ | بۆ نەفسی دیسان هەم دادەنرێ |
لەفزی وەک نەفسی بۆ حەق سیفەتە | چون لەسەر نەفسی «ذُو دَلالَة»ە |
تەفاوتی بەین هەیە ئاشکار | نەفسی «بالذات»ە، ئەو بە ئیعتیبار |
هەروەها سیفەت بۆ خودان هەردوو | بە «كلام الله» موسەممان هەردوو |
لە ئیزافەدا فەرقیان هەیە؛ | ئیزافەی لەفزی مەعنای ئەمەیە: |
کە مەحزی تەئلیف «ربّ البشر»ە | لە تەسەڕڕووفی مەخلووق ئەودەرە |
«لا كسبَ لَهم فيهِ واكتساب | تنزيلّ من العزيز الوهّاب» |
ئیزافەی کەلام نەفسی مەعرووفە | ئیزافەی سیفەت ئەباڵ مەوسووفە |
کە نەفسی و لەفزی لێت بوو موحەققەق | بزان ئیتتیفاق هەس بۆ ئەهلی حەق |
لەمەدا ئەووەڵ قەدیمە و ئەقدەس | جەوازی حودووس تەعللوقی هەس |
بەڵێ خیلافیان هەس لە دووەمدا: | بەعزێ نەس دەنێن وەسەر قیدەمدا |
بەعزێ تەک ئەولای بەداهەت دەدەن | حوکم بە خەلقی و حودووسی دەکەن |
بەعزێکیچیان، حەق بیانبەخشێ، | دەڵێن لە تەقدیر حدووسیچ دەشێ |
غایەتی ئەدەب ڕیعایەت بکەی | ناوی بە مەخلووق بە حادیس نەبەی |
نەک لە داللەوە زیهنت لوول بدا | نیسبەتی حودووس بە مەدلوول بدا |
ئەم هەم بە قەدیم بگرە بە مەحکەم | «و هذا هو الٲسلم الٲقوم» |
بینا لە تەقریر تەفسیلی سابیق | ناشنەویە کەلام ئەزەلیی خالیق |
ئیمجار سا زەریف بدوێ ئاگاهی | مانای «سمعتُ كلام الله»ی |
یانی بهیستم نەزمی موئەللەف | دال لە کەلامی ئەزەلیی ئەشرەف |
یا فامیم کەلام ئەزەلیی خودا | لە حەرف و ئەسوات مەسمووعە و سەدا |
لە هەردوو سووڕەت وا دیاری دا | بۆ گشت ئەنبیا و مەخلووقی دنیا |
مومکینە کەلام حەق بشنەوییە | تەخسیسی مووسا بە تەکلیم چییە؟ |
دەڵێم سەماعێ و ئەو داگیە ڕوو | ئەوە بە تەریق خەرقی عادەت بوو |
بیلا سەوت و حەرف، بیلا کەیفییەت | هەر وەکوو ڕوئیەت ڕۆژی قیامەت |
یا بیستی بە حەرف سەوت و سەداوە | ئەمما بە گشت «عضو» لە هەموو لاوە |
یا لە یەک لاوە نەک ئەو سەدا وێ | کە تێیدا دەخڵ بۆ ماسیوا وێ |
وەک تەوەسسوتی مەلەک و کیتاب | هەر سێیان بە وەجهـ تەخسیسن حیساب |
واتە تەلەقیی جیبریلی ئەمین | بۆ وەحیی حەزرەت «ربّ العالمين» |
وەها بوو سەماع ساحیب تەخت و تاج | بۆ کەلامی حەق شەوەکەی میعراج |
«فالحمدُ لِله علی نِعمتِه | خَصَّ مَن يشاء بِمَرحَمتِه |
ثم الصلاةُ مَع سلام تامّ | علی النبیّ و آلهِ الكرام» |